بەرشلۆنە نرخی کیسێ-ی بۆ ئینتەر میلان دیاریکرد

یانەی بەرشلۆنە سەبارەت بە فرۆشتنی فرانک کیسێ، دەرگای گفتوگۆکردنی بە ڕووی یانەی ئینتەر میلاندا کردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی، چاڤی هێرناندێز بە شێوەیەکی تایبەتی داوای لە فرانک کیسێ کردووە لە هاوینی 2023 ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، سەرەڕای ئەوەی کە پێویستی بە تواناکانییەتی و ئاستێکی باشی بە درێسی یانە کەتەلۆنییەکەوە پێشکەشکردووە.

بارسا بەرامبەر کیسێ داوای بڕی (30) ملیۆن یورۆی کردووە، ئینتەر میلان ئامادەیی نیشانداوە ئەو بڕە بە یاریزانە کۆتدیڤوارییەکە بدات.

کیسێ لە پێشوودا بۆ یانەی ئەی سی میلان یاریکردووە و ئەزموونی لە خولی ئیتاڵیا هەیە، ئیدارەی بارسا بۆ کەمکردنەوەی ئاستی مووچەی یاریزانان و جێبەجێکردنی ڕێساکانی یاریی خاوێن، ناچاربووە بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

گرانبەهاترین یاریزانانی خولی ئینگلیزی کێن؟

بابەتی دواتر

کریستیانۆ لە یاریزانەکانی نەسڕ جیادەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share