کۆمەڵەی دڵی ئەمریکا هۆشداری لە مەترسیی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەسەر دڵ دەدات

 

کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی هۆشداری دەدات لە کاریگەرییە مەترسیدارەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەسەر تەندروستیی دڵ، کە دەتوانێت زیان بە دڵ بگەیەنێت.

کۆمەڵەکە ڕایگەیاندووە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و وشکبوونەوە، دڵ ناچاردەکات بە هەوڵێکی زیاتر بۆ چالاکی و ناردنی خوێن بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە تاوەکو پلەی گەرما کاریگەریی لەسەری نەبێت.

کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی باسی لەوەکردووە، مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەسەر تەندروستیی دڵ بۆ کەسانی بەتەمەن و ئەوانەی کێشەی پەستانی خوێن و چەورییان هەیە زیاترە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە وەرزی هاویندا لە هەندێک لە وڵاتاندا، ئەگەرەکانی زۆربوونی تووشبوون بە جەڵتەی مێشکیش زیاتر دەکەن.

دکتۆر دۆناڵد لوید جۆنز سەرۆکی کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، “ئەگەر تەمەنت لەسەروو 50 ساڵەوەیە، یان کێشەی قەڵەویت هەیە، پێویستە ڕێنماییە تایبەتەکان پەیوەست بە گەرما لەبەرچاوبگریت بۆ پاراستنی تەندروستیت”.

بەپێی سەرۆکی کۆمەڵەکە، چارەسەرەکانی تایبەت بە فشاری خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ کاریگەرییان لەسەر وەڵامدانەوەی جەستە بۆ گەرما دەبێت بۆیە مەترسیی لەسەر دڵ دروستدەکەن.

سەرۆکی کۆمەڵەکە دەڵێت، “دەستهەڵمەگرە لە بەکارهێنانی چارەسەرەکانت، بەڵام ڕاوێژ بە پزیشک بکە و داوای لێبکە ڕێنماییتڤ بکات چۆن لە وەرزی گەرمادا دەرمانەکانت بەکاربهێنیت”.

جەختدەکاتەوە، کە پێویستە پارێزگاری لە شێدار مانەوە بکرێت، ڕەنگە وشکبوونەوە ڕووبدات بەبێئەوەی هەست بە تینوێتی بکەیت، بۆیە خواردنەوەی ئاوی زۆر پێش و دوای چوونەدەرەوە، لەکاتی گەرمادا گرنگە تەنانەت کاتگێکیش هەست بە تینوێتی ناکەیت پێویستە ئاو بخۆیتەوە.

کۆمەڵەکە چەند ئامۆژگارییەکیان خستووەتەڕوو بۆ خۆپاراستن لە وەرزی گەرمادا:

یەکەم: نەچوونەدەرەوە لەکاتێکدا تیشکی خۆر لە بەتینی تەواودایە واتە لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ بۆ 3:00ی عەسر.

دووەم: جلی لۆکە و ڕەنگ کراوە لەبەربکە، بەتایبەت ئەو جلوبەرگانەی ڕێگە بە تێپەڕبوونی هەوا دەدەن.

سێیەم: کڵاو و چاویلکەی هەتاو بەکاربهێنە، هەروەها کرێمەکانی پارێزگاری لە تیشکی خۆر بەبەردەوامی بەکاربهێنە.

چوارەم: بەرلە هەر چوونەدەرەوە و دوای گەڕانەوە چەند پەرداخێک ئاو بخۆرەوە، ئەو خواردنەوانە کەمبکەرەوە کە کافاین و کحولیان تێدایە.

پێنجەم: لەکاتی وەرزشکردندا ماوەکانی پشوو بەتەواوی وەربگرە.

بەپێی ئەو ئامارەی کۆمەڵەکە ئاشکرایکردووە، ساڵانە زیاتر لە 600 کەس بەهۆی بەرزبوونەوەی زۆری پلەکانی گەرماوە گیانلەدەستدەدەن.

بابەتی پێشتر

براوەیەکی نۆبڵ مەدالیاکەی بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی ئۆکرانیا دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

ئاگریان لە شەمەندەفەرەكان بەرداوە و دەیانەوێت هەمیشە "سەرباز"بن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share