توێژینەوەیەک: نەمانی هاوسەنگیت ئاماژەیە بۆ کێشەیەکی مەترسیدار

لەوانەیە هاوسەنگیی جەستەیی پەیوەندیی بە کارکردنی هەستکردن “مەعریفە”وە نەبێت، بەڵام توێژەرانی ژاپۆن لەم دواییانەدا سەرکەوتوو بوون لە پەرەپێدانی شێوازێکی نوێ بۆ پێشبینیکردنی کێشە مەعریفیەکان بەپێی هاوسەنگیی جەستە، بەپێی هەواڵێکی زانستی دەمار.

زیادبوونی مەترسییەکان

توێژەرانی زانکۆی توسکوبا پێوەرێکی نوێیان بۆ هاوسەنگیی جەستەیی کردووە دەریدەخات کە ناهاوسەنگیی جەستەیی دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی کە مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشیی ئەلزەهایمەر (AD) هەیە.

MCI  حاڵەتێکی پزیشکییە کە بە گۆڕانکاریی ورد لە توانای مەعریفیدا دەناسرێتەوە، لەبەر ئەوەی ئەو کەسانەی کە ئەم حاڵەتەیان هەیە مەترسیی زیاتریان هەیە بۆ پێشوەختە تووشبوون بە نەخۆشیی زەهایمەر، ناسینەوەی پێشوەختەی MCI دەتوانێت هاوکاریی چارەسەرە پزیشکییەکان بکات کە دەکرێت رێگری بکات لە خراپتربوونی حاڵەتەکە.

کارکردنی vestibular

لە مێژە ئەو باوەڕە چەسپیوە کە کێشەی هاوسەنگی لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی زەهایمەردا روودەدات، هەروەها بەهۆی گۆڕانکاری لە کارکردنی vestibular کە بەرپرسە لە هاوسەنگی و هەستکردن بە کۆنترۆڵ نەکردنی خود روودەدات.

سەرەڕای ئەوە، دەکرێت سکرینکردنی تاکەکان بێت بۆ MCI پێش دەرکەوتنی نیشانەکان بە دۆزینەوەی ئەوەی کە ئایا کێشەیان لە هاوسەنگی جەستەیی هەیە یان نا. لە ئێستادا، بژاردەی کەم هەیە بۆ سکرینکردنی کاریگەرانەی هۆمۆستاسیس لە دانیشتوانی گشتیدا، کە ئەمەش ئەو کێشەیە کە توێژەرانی زانکۆی تسوکوبا ئامانجیان ئەوەیە چارەسەری بکەن.

دەستێوەردانی پێشوەختە بۆ خۆپاراستن

پرۆفیسۆر ناویا یاهاگی، لێکۆڵەری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت، “دەستێوەردانەکانی پێشوەختە زۆر گرنگن بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی زەهایمەر، بەو پێیەی گۆڕانکاری لە کارکردنی هێڵکاریدا پەیوەندیی بە هەردوو نەخۆشیی MCI و نەخۆشیی زەهایمەرەوە هەیە”.

توێژەران دەستیانکرد بە داڕشتنی شێوازێکی نوێ بۆ هەڵسەنگاندنی هاوسەنگی و کارکردنی vestibular  بە بەکارهێنانی بۆردی هاوسەنگیی لاستیکی.

پێوەرەکە ناوی پێوەرەکانی وابەستەیی بینین بۆ سەقامگیری (VPS)ـە، بەشداربووانی خۆبەخشی توێژینەوەکە، تەمەنیان لەنێوان 56-75 ساڵ بووە، بەبێ تێکچوونی مەعریفیی بەرچاو، بە سەرکەوتوویی تاقیکردنەوەکانی پێوەرەکانی VPS و هەروەها پێوەرەکانی کارکردنی مەعریفییان تەواو کرد.

پرۆفیسۆر یاهاگی روونیدەکاتەوە، “ئەنجامەکان سەرسوڕهێنەربوون، دەرکەوت کە نمرەکانی VPS  پەیوەندییەکی بەرچاویان بە تێکچوونی مەعریفیەوە هەیە، کە بە بەکارهێنانی پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی مەعریفی مۆنتریال هەڵسەنگێندرا، کە ئامرازێکی باوە و بۆ پشکنینی توانای مەعریفی بەکاردەهێنرێت.”

پرۆفیسۆر یاهاگی دەڵێت، ئەو شێوازە نوێیە دەتوانێت رێگەیەکی هەرزان بێت و دەستگەیشتن پێی ئاسان بێت بۆ پشکنینی لاوازیی مەعریفی بۆ خەڵکی بە گشتی.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر 70 سواڵکەر دەستگیرکران

بابەتی دواتر

برسێتی، سەرما و نەخۆشی ئەفغانستانیان هەراسانکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سارس لە هەرێم بوونی هەیە؟

ڕاگەیەندراوێكی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە هاوڵاتییانی خستە بارودۆخێكی شڵەژاوەوە، بەوەی ڕایگەیاند، “جگە لە کۆرۆنا نەخۆشی سارسیش لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە”.…
Total
0
Share