ئەمڕۆ بۆ بەرشلۆنە یەكلاكەرەوە دەبێت

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ئەمڕۆ كۆمەڵێك گرێبەست و بابەت هەیە پێویستە یەكلایی بكاتەوە.

شەوی ڕابردوو لەدواین ساتەكاندا دێستی بەرگریكاری باڵی ڕاستی بە یانەی میلان فرۆشت و یاریزانە ئەمریكییەكە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێكەوتووە.

بڕیارە ئیدارەی یانەكە ئەمڕۆ داهاتووی جۆردی ئەلبا یەكلایی بكاتەوە و بە ئینتەرمیلانی بفرۆشێت.

لە گفتوگۆكانیشی بەردەوامە لەگەڵ یانەی چێڵسی بۆ ئەوەی ماركۆس ئەلۆنسۆی لێ بكڕێت و ئۆبامیانگی پێ بفرۆشێت.

ئەمە جگە لەوەی ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی داهاتووی دیپای و برایسوایت یەكلایی بكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ناپۆلی و ئاتالانتا براوه‌ی هه‌فته‌ی حه‌وته‌م و لووتکه‌ی کالچیۆ بوون

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ناپۆلی له‌ میلانی برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی…
Total
0
Share