وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هێزەكانیان چەك و تەقەمەنییان بەدەستەوە نەمێنێت ئەوا بە “خاكەناز”یش بێت ڕووبەڕووی ڕوسیا دەبنەوە.
دیمتری كۆلیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی “ARD” ڕایگەیاندووە، هێزه‌كانی ڕوسیا لەوە تێگەیشتوون، “ئه‌گه‌ر هێزه‌كانمان چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشیان به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت، ئه‌وا به خاكه‌ناز ڕووبه‌ڕوویان دەبینه‌وه”.
ئەو پێیوایە، ئه‌وه‌ی گرنگه “به‌رده‌وامیدان و كۆڵنه‌دانه، نه‌ك ئه‌و ئامێره‌ی به‌ده‌ستمانەوەیە”.
كوڵیبا، دەشڵێت، بەراورد بە ڕوسیا، سوپای ئۆكرانیا چەك و تەقەمەنی و توپهاوێژی كەمتری هەیە و جیاوازییەكی زۆریان هەیە.