بڕیارێك لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان درا
تایبەتە بە ڕسووماتی ماددە خۆراكییەكان

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە جارێكی دیكە بڕیار هەڵگرتنی باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان درێژكرایەوە.

ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوێنێ شەممە وەزیری دارایی هەرێم پێیڕاگەیاندم جارێكی دیكە بڕیاری هەڵگرتنی باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان كە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن و 14 ماددە لە خۆدەگرێت درێژكراوەتەوە و دەبێت ئەنجومەنی وەزیران كاتەكەی دیاریبكەن كە تاچەندی دیكە درێژكراوەتەوە.

ئاشكرایكرد، لە 16ی ئەم مانگە وادەكە كۆتاییهاتبوو كە بڕیارەكە بۆ ماوەی دوو مانگ بووە، بەڵام بڕیارمان پێنەبووە و دوای ئەوەی دوێنێ ئاگاداركراینەوە لەئەمڕۆوە جارێكی دیكە بڕیارەكە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان درێژكراوەتەوە و خراوەتەبواری جێبەجێكردنەوە.

پێشتر حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق بڕیاریاندا باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان بۆ ماوەی دوو مانگ هەڵبگرن و بەغداد بڕیارەكەی درێژكردەوە و جارێكی دیكە هەرێمیش هاوشێوەی بەغداد بڕیاریدا.

 

بابەتی پێشتر

دوای دەركردنی لە پەرلەمان مشعان جبوری "بڕوانامەی لە سوریاوە پێگەیشت"

بابەتی دواتر

مۆری دادنووس لە حکومەتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەلیک مەحموود

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی ناڕازی: بایكۆت ناشكێنین

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، بایكۆت ناشكێنن و دەرگای خوێندنگاكان ناكەنەوە. ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد،…
Total
0
Share