دانیشتووانی گەڕەكی تووە سپی لە سلێمانی دژی ڕێگەنەدان بە تەواوكردنی خانووەكانیان گردبوونەوە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ یەكشەممە هاوڵاتییانی نیشتەجێی تووە سپی و چەند هاوڵاتییەكی دیكە دژی تەواونەكردنی خانووەكانیان گردبوونەوە و ڕێگەی سەرەكی تووە سلێمانی -سلێمانییان داخست و داوا دەكەن ڕێگەیان پێبدرێت خانووەكانیان تەواوبكەن كە بەشێكی هاوڵاتییان هەیكەلیان دروستكردووە و داوا دەكەن ڕێگەیان پێبدرێت خانووەكەیان تەواوبكەن.