قوباد تاڵەبانی: لەبەردەم مەترسیی گۆڕانكاریی دیموگرافیاداین

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی سۆلارسیستم لە فامیلی مۆڵی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی تێكچوونی ژینگە و كەمئاوییەوە عێراق و هەرێمی كوردستان لەبەردەم مەترسیی گۆڕانكاریی دیموگرافیدایە و ئەمەش دەبێتە سەرچاوەی قەیرانی سیاسی و ناسەقامگیری لە داهاتوودا.

جێگری سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە دەبێت لایەنە سیاسییەكان پرسی ژینگە كاری لە پێشینەی سیاسەتیان بێت و لە دانوستاندنەكانیان لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان بیكەنە مەرج بۆ دەنگدان بە كابینەی داهاتوو.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر لە ڕابردوودا كوردایەتی و نیشتمانپەروەری بریتی بوو لە پێشمەرگایەتی و هەڵگرتنی چەك، لە ئەمڕۆدا كوردایەتی واتا پاراستنی ژینگە و ئاو و خاكی وڵاتەكەمان، هەربۆیە ئەركی نیشتمانی هێزە سیاسییەكانە پاراستنی ژینگە بخەنە كاری لە پێشینەی سیاسییەكان.

لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا باسی لەوەكرد، پاراستنی ژینگە تەنها ئەركی ڕێكخراوێك و لایەنێك، یان حكومەت نییە، بەڵكو پێویستە پرسی ژینگە بكرێتە پرسێكی نیشتمانی، جەختیشیكردەوە هەركاتێك ئەم پرسە بووە پرسێكی نیشتمانی، ئەو كاتە حكومەتی فیدراڵیش ناچار دەبێت بودجەی بۆ دابینبكات.

ئاماژەی بەوەشدا لە حكومەتی هەرێمیش كار دەكەن پلانی ستراتیژی بۆ پاراستنی ژینگە دابنێن و داوای لە گروپی كۆمپانیاكانی هەڵەبجە كۆمپانیاكان و وەبەرهێنەرانی دیكەش گرنگی بە سۆلارسیستم بدەن و ڕاشیگەیاند حكومەتی هەرێم ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ هاندانی كۆمپانیا و وەبەرهێنەران تا گرنگی بە دابینكردنی كارەبا بدەن لەڕێگەی سۆلارسیستمەوە.

بابەتی پێشتر

دانیشتووانی تووە سپی گردبوونەوە و ڕێگەیەكی سەرەكییان داخست

بابەتی دواتر

تەندروستیی هەرێم هۆشداریدەدات.. حاڵەتی دیكەی كۆلێرا لە سلێمانی و هەولێر تۆماركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share