ڕوسیا ڕێگەنادات ئەمریکییە مردووەکانیش بچنە وڵاتەکەیەوە

لە لیستی ئەو 963 کەسە ئەمریکییەدا کە “تاهەتایە” بۆیاننابێت بچنە ڕوسیاوە، مۆرگەن فریمەن ئەکتەری هۆڵیود و جۆن مەک کەین سیناتۆری پێشووی ئەمریکا هەیە، کە چوار ساڵ لەمەوپێش کۆچی دوایی کردووە.

جگە لە مەک کەین، دوو سیناتۆری مردووی دیکەی ئەمریکیش چیدی بۆیان نابێت پێبخەنە خاکی ڕوسیاوە.

لیستەکە مارک زوکەربێرگ خاوەنی کۆمپانیای “مێتا”ـشی تێدایە.

لە وەڵامی ئەم کارەی ڕوسیادا، کۆشکی سپی بە جۆرێک لە گاڵتەکردنەوە ڕایگەیاندووە، کەس بەتەما نەبووە پشووەکەی لە مۆسکۆ بەسەربەرێت.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا لیستی ناوی ئەو کەسایەتییە سیاسی و هونەرییانەی بڵاوکردبووەوە، کە پشتگیریی “مۆسکۆفۆبیا” و شێواندنی وێنەی ڕوسیا دەکەن و وەک وەڵامێک دژ بە سزا نێودەوڵەتییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە سەپێندراون، لێی قەدەغەکردن سەردانی وڵاتەکەی بکەن.

بابەتی پێشتر

خوێندنی باڵا: خەرجیی هەر خوێندکارێکی زانکۆ 450 هەزار بۆ 17 ملیۆن دینارە

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی لیڤەرپوڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share