ئیشبیلیە گرەوی میری لە ئەتلەتیکۆ بردەوە

یانەی ئیشبیلیەی ئیسپانی و وڵڤەرهامپتنی ئینگلیزی لەسەر گواستنەوەی ڕافا میر بەڕێککەوتن گەیشتوون.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “ئەی بی سی” ئیسپانی، لە ڕابردوودا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید نزیکبوون لە گواستنەوەی ڕافا میری هێرشبەری هەڵبژاردەی ئۆڵیمپی ئیسپانیا، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا یانەی ئیشبیلیە بەهێزەوە هاتووەتە نێو هاوکێشەکە و سەرکەوتوبوون لە گۆڕینی ئاڕاستەی یاریزانەکە.

“ئەی بی سی” نوسیویەتی، ڕێککەوتن لەنێوان یانەکانی ئیشبیلیە و وڵڤەرهامپتن دەربارەی ڕافا میر کراوە، یاریزانەکە تاوەکو 2026 بە بڕی 15 ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە پێکهاتەی جولین لوپێتیگییەوە دەکات.

ڕافا میر تەمەنی 24 ساڵە و لە پێگەی هێرشبەری سەرەڕم یاریدەکات، سەرەتاکانی لە یانەی ڤالێنسیا بووە، بەڵام یانەی وڵڤەرهامپتن سەرکەوتوبوون لە گواستنەوەی، لە ساڵی 2018وە بە خواستن بۆ یانەکانی لاس پاڵماس، نۆتینگهام فۆرێست، هوێسکا یاریکردووە.

بابەتی پێشتر

ڤاڵڤێردی: گەڕانەوەم دەبێت لەپێناو پڕۆژەیەکی جیاوازدا بێت

بابەتی دواتر

دۆسیەی گواستنەوە نهێنییەکانی بایرن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هالاند بۆ فرۆشتن نییە

یواكیم فاتسكە، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند، ڕەتیكردەوە لە هاوینی داهاتوودا دەستبەرداری ئیرلینگ هالاند-ی هێرشبەر ببن. لە لێدوانێكیدا…
Total
0
Share