مۆرینیۆ شوێنگرەوەی ندۆمبێلی لە بوندس لیگا دۆزیوەتەوە

جوزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری تۆتنهام خواستی لەسەر یاریزانێکی لایپزیچ نیشانداوە

ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی، جوزێ مۆرینیۆ چاوی بڕیوەتە تواناکانی مارسێل سابیتزەری ئەستێرەی یانەی لایپزیچ.

چەندین مانگە ڕاهێنەرە سپێشەڵەکەی سپێرز بەدوای یاریزانێکدا دەگەڕێت بۆ داهاتوو جێگەی تانگوی ندۆمبێلی لە ناوەندی پێکهاتەکەیدا بگرێتەوە.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، مارسێل سابیتزەری نەمسایی ئەستێرەی یانەی لایپزیچ ئەو یاریزانەیە کە چەندین مانگە لەلایەن ڕاهێنەرە پۆرتوگالیەکەوە چاودێری دەکرێت، لەدوای سەرکەوتنی یانە ئەڵمانیەکە بۆ قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکان و تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە قۆناغی کۆمەڵەکان، ڕاهێنەری ناوبراو زیاتر سەرسامی سابیتزەر بووە.

مارسێل سابیتزەر، ئەستێرەی یانەی لایپزیچ لە خولی ئەڵمانیا

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی دووپاتیکردووەتەوە، مۆرینیۆ پلانی داڕشتووە لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 بە فەرمی داوای پێیە ئەڵماسییەکەی نەمسا بکات، بۆ ئەم مەبەستەش بڕی 50 ملیۆن یورۆ دەخاتەسەر مێزی گفتوگۆکردن لەگەڵ ئیدارەی لایپزیچ.

سابیتزەری تەمەن 26 ساڵ بە درێسی یانە ڕۆژهەڵاتیەکەی ئەڵمانیاوە 203 یاری کردووە و 46 گۆڵی تۆمارکردووە، لەم وەرزەدا لەکۆی 15 ڕوبەڕوبوونەوە سێ گۆڵی تۆمارکردووە و هەمان ڕێژە گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە، لەلایەن جولیان نایگڵسمانی ڕاهێنەرەوە وەک یەکێک لە کۆڵەکەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پێشتر

دەیڤیز: لە دوو یاریزانەوە زۆر فێربووم

بابەتی دواتر

سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی: لە بەرامبەر ئەمریکا بە ئەرکی ئاینی خۆمان هەڵدەستین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share