لیڤاندۆڤسكی یەك هەنگاو لە بەرشلۆنەوە دوورە

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری پۆڵەندی ڕۆژ بە ڕۆژ لە ڕیزەكانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانییەوە نزیك دەبێتەوە.

لیڤا چەند جارێك بە ئاشكرا بە ئیدارەی بایرن میونشنی وتووە جارێكی تر بە درێسی یانەكەوە بەشداری هیچ یارییەك ناكات.

وتوشیەتی بۆ هەردولا وا باشترە ڕیزەكانی بایرن میونشن جێبهێڵم.

یانەی بەرشلۆنە دووەم گریبەستی پێشكەشی بایرن میونشن كردووە تا دەستبەرداری لیڤاندۆڤسكی ببێت.

گرێبەستەكە 40 ملیۆن یۆرۆی كاش و دوو ملیۆن یۆرۆ گۆڕانكارییە.

گرێبەستی لیڤا لەگەڵ بایرن یەك وەرزی ماوە، بەڵام یاریزانە پۆڵەندییەكە پیش وادەی خۆی داوای جێهێشتنی ڕیزەكانی كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤی و میلان یه‌کسانبوون و ڕیاڵ و پاریس له‌ کۆتا ساتدا گه‌ڕانه‌وه‌

له‌ چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی لالیگا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌سته‌می به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمارکرد، لوتکه‌ی نێوان یوڤانتۆس و میلانیش به‌یه‌کسانبوون…
زیاتر ببینە

لێپرسراوی کاره‌کانی ئیسکۆ: ده‌یه‌وێت ئه‌زمونێکی نوێ تاقیبکاته‌وه‌

باوکی ئیسکۆ ئالارکۆن ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا هه‌ڵوێستی یاریزانه‌که‌ له‌باره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ ئاشکراده‌کات. باوکی…
Total
0
Share