شاندێكی سەربازیی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر و زنجیرەیەك دیدار ئەنجامدەدات.
فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، شاندێكی سەربازی لە هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكان گەیشتە هەولێر.
ڕاشیگەیاند، شاندەكە چاوی بە سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكەوێت، جگە لە كۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندە سەربازی و ئەمنییەكان لە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ.
ئامانجی هاتنی شاندەكە ئاشكرانەكراوە، بەڵام پێدەچێت پەیوەندی بە زیادبوونی هێرش و پەلامارەكانی توركیا بۆسەر خاكی هەرێم، هەروەها جموجوڵی پاشماوەی چەكدارانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هەبێت.