ڕیچارد ئارنۆڵد بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەی مانچستەر یونایتد ئاشكرایكرد، پارەی پێویستیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی داواكارییەكانی تین هاگی ڕاهێنەر جێبەجێ بكەن.
لە چاوپێكەوتنێكدا بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەی مانچستەر باسی لە چەند پرسێكی جیاواز كرد.
جەختی كردەوە لەوەی 200 ملیۆن یۆرۆیان بۆ كڕینی یاریزانی نوێ تەرخان كردووە.
پوختەی قسەكانی ڕیچارد ئارنۆڵد
– ئەو پارەیەی كە ڕاهێنەر پێویستیەتی بۆ بەهێزكردنەوەی یانەكە لەبەردەستماندایە
– وەرزی ڕابردوو زۆر خراپبوین ڕقم لەسەرجەم یارییەكان بوو
– بەڕێوەبەری كارەكانمان لە بەرشەلۆنەیە بۆ تەواوكردنی گرێبەستی دی یۆنگ
– تین هاگ لیستێكی داوینەتێ ئێمەش هەموو شتێك دەكەین بۆئەوەی پێویستییەكانێ جێبەجێ بكەین
– ئەو كەسانەی هەواڵەكانی ژووری خۆگۆڕینیان بڵاودەكردەوە لەوێ نەماون
– جون مۆرتۆ بەڕێوەبەری كارەكانمان لە شەشی بەیانییەوە كار دەكات تا ١٠ی شەو بۆ ئەوەی گرێبەستی دی یۆنگ سەركەوتوو بێ
– ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ لەبەردەستماندایە بۆ جێبەجێكردنی داواكاریەكانی تین هاگ