سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایگەیاند، پێویسته وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانیی ئۆكرانیا بكه‌ن لە گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ڕوسیا كۆنترۆڵی كردوون.
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا بە ڕۆژنامەنووسانی وتووە، پێویسته ئه‌و ناوچانه‌ی ڕوسیا كۆنتڕۆڵی كردوون، بیانگه‌ڕێنینه‌وه.
جۆنسن پێشیوایە، ئه‌گه‌ر پوتین، له‌و جه‌نگه‌دا سه‌ربكه‌وێت، ئه‌وا كاره‌سات ڕووده‌دات.
هۆشداری ئه‌وه‌شیدا، پێویسته ئۆكرانیا به ئاشتییه‌كی خراپ ڕازی نه‌بێت، چونكه ئه‌مه ئاماده‌كاریی ڕوسه‌كانه بۆ هێرشێكی نوێ.
بۆیە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا جەختیی كردەوە،”پێویسته له‌م كاته‌دا پاڵپشتی ئۆكرانیا بكەین”.
بۆریس جۆنسن دووپاتیشیكردەوە، “له‌نده‌ن ئاماده‌یه مه‌شق و ڕاهێنان به سه‌ربازانی ئۆكرانی بدات”.