کۆمپانیای تۆیۆتا ئاستی پێوانەیی لە بەرهەمهێنان و فرۆشی ساڵانە تۆمارکرد

کۆمپانیای توێۆتای ژاپۆنی بڵاویکردەوە، فرۆشی کۆمپانیاکە بەشێوەی بەرچاو بەرزبووەتەوە لەسەر ئاستی پێوانەی ساڵانە و 10.31 ملیۆن یەکەی فرۆشتووە.

کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆر رایگەیاند، ئاستی پێوانەیی لە فرۆشتن و بەرهەمهێنانی جیهانیدا تۆمارکردووە لە ماوەی ساڵێکدا کە لە 31ی ئازاری ئەمساڵ کۆتایی هاتووە.

رۆژنامەی مید ژاپۆن ئیکۆنۆمیست دەڵێت، کۆمپانیای تۆیۆتا بەنیازە دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی لە ئەمریکا دوابخات و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی کەمبکاتەوە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و کوالێتی بەرهەمەکە.

کۆمپانیای تۆیۆتا باسی لەوەکردوە، فرۆشی جیهانی لە کۆمپانیای سەرەکییەوە بە رێژەی 7.3% بەرزبووەتەوە بۆ 10.31 ملیۆن یەکە لەسەر بنەمای ساڵانە، ئەوەش بۆ یەکەمجارە 10 ملیۆن یەکە تێپەڕاندووە.

ئەوەی جێگەی ئاماژە پێکردنە، گەورەترین کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا لە مانگی ئازاردا فرۆش و بەرهەمهێنانی دابەزینی بەخۆیەوە بینی لەکاتێکدا کێبڕکێیەکی توند لەگەڵ چین دەکات کە گەورەترین بازاڕی ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی کوشندەی لە 12 ویلایەتدا راگەیاند

لە راگەیەندراوێکدا سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکانی ئەمریکا بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لیستریای لەیەک کاتدا لە 12 ویلایەت راگەیاند. سەنتەرەکە لە راگەیەندراوەکەیدا…
Total
0
Share