بەرشلۆنە ڤاکسینی دارایی وەردەگرێت

ڕۆژنامەنووسێکی ئیسپانی جەخت لەوە دەکاتەوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا یانەی بەرشلۆنە یەکێک لە گەورەترین بۆندەکانی سپۆنسەریکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی گەورە واژوودەکات، کە دەبێتە هۆکارێک بۆ چارەسەربوونی کێشە داراییەکانی.

جێرارد ڕۆمێرۆ، ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی لە دیدارێکدا بە ڕادیۆ کەتەلۆنیا “ڕاک 1″ی ڕاگەیاندووە، “لەماوەی داهاتوودا خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە ڕێککەوتنێکی درێژخایەن لەگەڵ یەکێک لە سپۆنسەرەکان دەکات، بەهۆیەوە دەکرێت بڵێین یانەی بەرشلۆنە لەڕووی داراییەوە دەبوژێتەوە”.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، کە چەندین یاریزانی وەک ئەنتوان گریزمان و فرانچیسکۆ ترینکاو بە یانەکانی دیکە فرۆشراون، تاوەکو ئێستا قیستی کۆتایی بۆندەکانیان بەدەست ئیدارەی بارسا نەگەیشتووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2022 خوان لاپۆرتا سوود لە نزیکی 65 ملیۆن یورۆ وەردەگرێت.

هەروەها چەندین یاریزانی وەک ئومتیتی و کۆتینیۆ و دی یۆنگ و دیپای و دێست دەخرێنە لیستی فرۆشتنەوە، بە پاکتاوکردنی چەندین یاریزان سەرجەم هەڵەکانی ڕابردوو چارەسەردەکەن، لە جێگەشیان یاریزانانی هاوشێوەی هالاند دابیندەکرێن.

بابەتی پێشتر

نیوی: لەدوایین خولانەوەکانی ئەبوزەبی-دا خەریکبوو جەڵتە لێمبدات

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: ڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی، ئەنجومەنی وەزیران نووسیویەتی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دێمبلی لە بەرشلۆنە نەماوە

ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری کارەکانی بەرشلۆنە دەڵێت دێمبلی لای ئێمە نەماوە و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کردووە. ئەلیمانی دەڵێت…
Total
0
Share