ئاڵتراسی پاریس بۆ ڤلاهۆڤیچ: پەنجەکانت دەبڕین

چەند هاندەرێکی سەرسەختی پاریس سان جێرمان کە ئەندامن لە گرووپی ئاڵتراسی یانەکە، لەبەردەم یاریگای پارک دی پرینس بانەرێکیان بەرزکردووەتەوە لەسەری نوسراوە، “ئەگەر ببێتە پاریس، هەر سێ پەنجەکەت دەبڕین”.

ئەم پەیامەی ئاڵتراسی پاریس سان جێرمان، هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی دوشان ڤلاهۆڤیچی هێرشبەری سڕبیی یوڤانتۆس لە یانە زەبەلاحەکەی پاریس.

ئاڵتراسی پاریس سان جێرمان لەبەردەم یاریگای پارک دی پرینس، بانەرێکیان بەرزکردووەتەوە لەسەری نووسراوە، ڤلاهۆڤیچ بێتە ئێرە پەنجەی دەبڕین.

هۆکاری ئەم هەڕەشانەی ئاڵتراسی پاریس بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لە یارییەکانی پاڵاوتنی 2022ی ئەوروپا، ڤلاهۆڤیچ بەرامبەر پۆرتوگال ئاماژەی بۆ سێ پەنجەی دەستیکردووە، کە گوزارشتە لە بابەتی سیاسی و باڵادەستی سڕبیا بەسەر کۆسۆڤۆ، ئەوەش لەگەڵ سیاسەتی فەرەنسا پێچەوانەیە.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەگەرەکانی ڕۆیشتنی کیلیان مباپێ لە پاریس سان جێرمان بەهێزتربوون و وەک جێگرەوەیەک لویس ئێنریکی داوای ڤلاهۆڤیچی کردووە.

بابەتی پێشتر

نوێنەری مۆراتا لە ڕۆمایە

بابەتی دواتر

تەندروستیی هەرێم: لە پێنج مانگدا 19 کەس لە هەرێم تووشی تای خوێنبەربوون بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share