بەغداد بودجەی هەرێمی كوردستانی ڕاگرت

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، “بودجەی هەرێمی كوردستان-ـمان ڕاگرت”.

ئەمڕۆ شەممە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تایبەت بە نایاساییبوونی یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، ڕێگەنادات حكومەتی ناوەند بەشێك لە بودجەی گشتیی داهاتوو وەك پشكی هەرێمی كوردستان دیاریبكات.

وەزیری دارایی عێراق دووپاتیكردەوە كە “بودجەكانی پێشوو 12%یان بۆ خەرجییەكانی هەرێمی كوردستان تەرخانكرابوون، بەو مەرجەی هەولێر هاوتای ئەو بودجەیە لە داهاتی نەوتی هەناردەكراو لە كێڵگەكانی هەرێمەوە بنێرێت، بەڵام ئەو ڕێككەوتنە جێبەجێنەكرا و لە بری ئەوە چەند ڕێككەوتنێكی كاتی لەنێوان بەغداد و هەولێر-دا واژووكران، بەپێی ئەو ڕێككەوتنانە كوردستان مانگانە 200 ملیار دیناری عێراقیی وەردەگرت، بەڵام چیتر ناردنی ئەو پارەیە بەردەوام نابێت”.

عەلی عەلاوی وتی، “ئەركی من جێبەجێكردنی یاسایە نەك پێشێلكردنی یاسا، لە بودجەی 2021دا مەرجێك هەیە دەڵێت، حكومەتی هەرێم دەبێت داهاتی نەوت یاخود پارەیەك كە هاوبڕی داهاتی نەوت بێت ڕادەستبكات، بەڵام ئەوە ڕووینەدا، بۆیە ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان وەك شایستەی هەرێم لە بودجەی گشتی بەردەوام نابێت و ڕاگیرا”.

بابەتی پێشتر

مەسعود بارزانی: زوڵمێكی زۆرمان لێكراوە، خۆشمان زۆر زوڵممان لەخۆمان كرد

بابەتی دواتر

مێژوونووسێكی ئێرانی بۆ بەرپرسانی كورد: تەنها باڵەخانە چووە بەئاسماندا ئەوە ئامانجەكەتان بوو؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی پلاسخات بەپەلە عێراقی جێهێشت؟

شەوی رابردوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشیی نێودەوڵەتی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەچوو، تێیدا جگە لە تاووتوێکردنی دۆخی وڵاتەکە، جێنین…
Total
0
Share