لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ هەرزانکردنی کرێی گواستنەوە بەنزین دەدرێت بە ئۆتۆمبێلەکانی هێڵی گواستنەوە

 

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ڕایگەیاند بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی کرێی گواستنەوەی هاوڵاتییان بڕێک بەنزین دەدرێت بە ئۆتۆمبێلەکانی هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی.

لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی سوتەمەنی قائیمیەتی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕێگری لە گرانبوونی کرێی گواستنەوەی گشتی، بڕیاردراوە ئۆتۆمبێلە خاوەن هێڵەکانی تاکسی، مینی پاس و پاس بەنزینی پاڵپشتیکراویان پێبدرێت، بڕیارەکەش تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە خاوەن هێڵی گواستنەوەن.

بەپێی بڕیارەکە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی خاوەنی هێڵی گواستنەوەی تاکسین بڕی 50 لیتر بەنزینیان پێبدرێت.

هەروەها ئۆتۆمبێلەکانی مینی پاس بڕی 60 لیتر بەنزین و ئۆتۆمبێلەکانی پاس بڕی 70 لیتر بەنزینیان پێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی دوکان: ئەو بەشە بەنزینەی هاتووەتە شارەکە کوالێتیی خراپ بووە

بابەتی دواتر

هەواڵگریی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە هاوڵاتییەکانی لە تورکیا: لە هۆتێلەکانتان مەچنەدەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیروپشک بۆ ناوی حاجیان دەکرێت

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڵاویکردەوە، ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی تیروپشکی ناوی حاجیان بۆ ساڵی 2025 دەستپێدەکەن. بەپێی نووسراوێکی…
Total
0
Share