هەواڵگریی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە هاوڵاتییەکانی لە تورکیا: لە هۆتێلەکانتان مەچنەدەرەوە

 

 

دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (موساد) هۆشداری دەداتە هاوڵاتییەکانی لە وڵاتی تورکیا، کە لە ژووری هۆتێلەکانیان نەچنەدەرەوە.

شەوی ڕابردوو لە ڕاگەیەندراوێکدا دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ژمارەیەک پلانی نهێنیی ئێران هەیە بۆ کردنە ئامانجی هاوڵاتییانی ئیسرائیل لە هۆتێلەکانی ئیستانبولدا.

بەرلەوەش کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ئاشکرایکرد، تورکیا و ئیسرائیل زانیارییان هەبووە لەبارەی ژمارەیەک هێرش و پلانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلییەکان لە دوو هەفتەی ڕابردوودا.

بەپێی زانیارییەکانی ئیسرائیل پلانەکان چەند جۆرێکن لەوانە، تەقەکردن و هەوڵی ڕفاندن، ئەوانەشی کارەکە ئەنجامدەدەن هاوڵاتیی ئێرانی و تورکیشیان تێدایە.

لەوبارەیەوە ئەنقەرە، تارانی ئاگادارکردووەتەوە کە چاوپۆشی لە بەکارهێنانی خاکی تورکیا وەک بنکەیەک بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی دژی ئیسرائیل ناکات.

ڕۆژی پێنجشەممەش سەرچاوە ئەمنییەکانی تەلئەبیب ڕایانگەیاند، دەزگا ئەمنییەکان (سوپا و هەواڵگری) ئاگادارییان ئاراستەی ئەندامەکانیان لە پلەی ئەفسەر بۆسەرەوە کردووە تاوەکو بەخێرایی تورکیا بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە ئیسرائیل.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هێرشەکەمان بۆسەر ئێران یەکێک بوو لە ئاڵۆزترین ئۆپەراسیۆنەکانی مێژوو

وەزیری بەرگریی ئەمریکا هێرشەکەیان بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە “زۆر ​​سەرکەوتوو” وەسفدەکات و دەڵێت، “یەکێکیش بووە لە ئاڵۆزترین…
زیاتر ببینە

مردنی دوو ڕۆژنامەنووس خەڵکی ڕۆژهەڵات دەخاتەوە بیری مردنی چالاکوانە ژینگەییەکان

لە ڕوداوێکی هاوشێوەی مردنی چالاکوانانی مەریواندا، لە وەرگەڕانی پاسی کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسدا لە شاری ورمێ، بەشێک لە ڕێکخراوەکانی مافی…
Total
0
Share