ئاگاداری سەبارەت بە هاوردەکردنی بەنزین بڵاوکرایەوە

 

دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ئاگاداری سەرجەم بازرگانانی سوتەمەنی دەکات کە ڕسوماتی سەر هاوردەکردنی بەنزین هەڵگیراوە و بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، لە ئەمڕۆ هەینییەوە (2022/6/17) ڕسومات و گومرگی هاوردەکردنی تایبەت بە بەنزین هەڵدەگیرێت، لە دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ئامادەکاری و ڕێکاری پێویست بۆ ئەو مەبەستە گیراوەتەبەر، بازرگانان دەتوانن بەبێ باج و ڕسومات لەڕێگەی دەروازەکەمانەوە بەنزین هاوردەبکەن.

دەروازەی پەروێزخان سەرجەم بازرگانان ئاگاداردەکاتەوە بەپێی ئەو ڕێکار و ڕێنماییانە لەئەمڕۆوە دەتوانن بەنزین هاوردەبکەن.

ئاماژە بەوەش دراوە، بە فەرمانێکی وەزاری، وەزارەتی دارایی و ئابووری/نووسینگەی وەزیر لە ڕێکەوتی (2022/6/16) و پشتبەستن بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (1682) لە ڕێککەوتی (2022/6/15)، ئەوە خراوەتەڕوو، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی بەنزینی هاوردە، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیارماندا بە :-

  1.  هەڵگرتنی تەواوی باج و ڕسوماتی گومرگی تایبەت بە بەرهەمی بەنزینی هاوردە، بە رەچاوکردنی کوالێتی.
  2.  کەمکردنەوەی ڕسوماتی کارگێڕی هەناردەکردن و هاوردەکردنی سامانە سروشتییەکان، تەنها بۆ هاوردەکردنی بەرهەمی بەنزین بۆ (7 $) حەوت دۆلار بۆ هەر تەنێک.
  3.  دەرفەتی یەکسان بدرێت بە سەرجەم لایەنەکان بەمەبەستی هاوردەکردنی بەنزین بەبێ جیاوازی و ڕێگری بکرێت لە قۆرخکاری، بە مەرجێک ڕەچاوی کوالێتی بکرێت.
  4. ئەم فەرمانە لە ڕێکەوتی (2022/6/17) جێبەجێ دەکرێت تاکوو ڕێکەوتی (2022/12/31).
بابەتی پێشتر

عێراق لە ئەنجامی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان.. ڕێکار دژی تورکیا دەگرینەبەر

بابەتی دواتر

ئەزموونە گشتییەکان خوێندکارانی 12ی ئامادەیی ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ ساڵی نوێی کۆچی: ئەم یادە لەکاتێکدا دەکەینەوە هەرێم لەبەردەم گۆڕانکاریی گەورەدایە

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، “پێویستە هەموومان بەرپرسیارانە…
Total
0
Share