ئەزموونە گشتییەکان خوێندکارانی 12ی ئامادەیی ئاگاداردەکاتەوە

 

لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان خوێندکارانی 12ی ئامادەیی بڵاودەکاتەوە کە ئێستا دەتوانن ناو و هۆڵی ئەزموونەکانیان ببینن و لە ڕێگەی لێنکێکەوە کە بڵاوکراوەتەوە ناوی قەتابخانە، خوێندنگە و زانکۆکان دیاریکراوە کە خوێندکار تێیدا تاقیکردنەوەکان ئەنجامدەدات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینی لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان ئاراستەی پۆلی 12ی ئامادەیی کردووە هاتووە، “هەموو ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە مافی بەشداربوونیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2021 – 2022 خولی يەکەم (بەهەموو بەشەکانییەوە) دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکەوە ناو و هۆڵی ئەزموونی خۆیان بناسن و بزانن لە چ قوتابخانە و خوێندنگە و زانکۆیەک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن”.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە پێویستە قوتابییان دڵنیاببنەوە لە ناوی چواری و زمانی خوێندنیان و، دروستی کۆدی ئەزموونەکانیان و تەواوی داتا ئاماژەپێکراوەکان.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئەزموونە گشتییەکان، پرسیارەکان بەپێی ئایین و زمانی خوێندنی خوێندکاران دیاریکراوە و لەکاتی بوونی هەر هەڵەیەک تاوەکو 21-6-2022 پێویستە سەردانی قوتابخانە و پەروەردەی قەزای خۆیان بکەن بۆ ڕاستکردنەوەی هەر هەڵەیەک ئەگەر هەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان بەرپرسیار نابێت لەبوونی هەر هەڵەیەک لەدوای 21-6-2022 ئاماژەپێکراو.

خوێندکاران دەتوانن لەم لینکەوە ناو و شوێنی تاقیکردنەوەکانیان ببینن:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاسپۆرتی سلێمانی لە بارەی هەژماری بانکییەوە چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە

سەبارەت بە هەژماری بانکی، پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، “پێویستە لە کاتی سەردانیکردنی هاوڵاتییان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان چەند رێنماییەکی تایبەت جێبەجێبکەن…
Total
0
Share