عێراق.. لە 10 مانگدا 11 هەزار كەس دەستگیركراون

كارمەندێكی دەزگای هەواڵگری عێراق

هەواڵگری عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە 10 مانگی ڕابردوودا 11 هەزار كەس بە تۆمەتی تیرۆر و تاوانكاری جیاجیا دەستگیركراون.

ئەبو عەلی بەسڕی، بەڕێوبەری شانەی هەڵۆی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی دووەم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەلایەن هێزەكانیانەوە لەماوەی 10 مانگی ڕابردوودا نزیكەی 11 هەزار تۆمەتباری داواكراو بە تاوانی (تیرۆر، كوشتن، ساختەكردن، گێچەڵی ئەلیكترۆنی و هۆشبەر) دەستگیركراون.

شانەی هەڵۆی هەواڵگری بە یەكێك لە گرنگترین دامەزراوە هەواڵگرییەكانی عێراق دادەنرێت و مانگانە دەیان چالاكی بۆ دەستگیركردنی “تیرۆرستان” و بەتایبەتیش چەكدارانی داعش ئەنجامدەدات.

پێشتر شانەكە سەركەوتوو بوو لە دیاریكردنی شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی پێشووی داعش و دواتریش لە تشرینی دووەمی 2018 سەرپەرشتی هێرشێكی ئاسمانی لە سوسە-ی سوریا كرد، كە تیایدا كۆبوونەوەیەكی سەركردەكانی داعش كرایە ئامانج و بەهۆیەوە 16 یاریدەدەری بەغدادی كوژراون.

لە ڕاگەیەنراوێكیشدا ئەوكات ئەوەی ئاشكراكرد كە 13 كەس لەوانەی كرابوونە ئامانج، خۆكوژ بوون و بەنیازبوون لەرێی دزەكردنە ناو خاكی عیراق، كردەی خۆكوژی لە كەربەلا، بەغدا، سامەڕا و كەركوك ئەنجامبدەن.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: دەمانەوێت ئابوریی هەرێم بەهێزبكەین

بابەتی دواتر

ڕاهێنانە ئامادەکارییەکانی چێڵسی بۆ گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share