لەم دوو ڕۆژەدا گرێبەستی دی ماریا یەكلاییدەبێتەوە

ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە هەوڵەكانی بۆ كڕینی دی ماریا بەردەوامەو لەم دوو ڕۆژەدا هەموو شتێك یەكلایی دەبێتەوە.

دی ماریا كۆتایی ئەم وەرزە لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە ڕۆیشت و ئاشكرایكرد كە دەیەوێت ئەزمونی ساڵێك یان دوو ساڵی تر لە یەكێك لەخولەكانی ئەوروپا تاقیبكاتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان ئیدارەی یۆڤانتۆس لە هەوڵەكانی بۆ كڕینی دی ماریا كۆڵی نەداوەو لەم دوو ڕۆژەشدا هەموو شتێك یەكلایی دەبێتەوە.

هەرچەندە یانەی بەرشلۆنە لە ڕكابەری یوڤیدایە بۆ كڕینی دی ماریا، بەڵام ئیدارەی یوڤی لەسەر داوای ئالێگری ڕاهێنەر، هەوڵەكانی بۆ كڕینی دی ماریا چڕكردۆتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت گرێبەستەكە بۆ یەك وەرز دەبێت لەگەڵ نوێكردنەوەی بۆ وەرزێكی تریش.

پێشتر دی ماریا یاریی بۆ یانەكانی بەنفیكا و ڕیاڵ و مانچستەر یونایتد و پاریس سانجێرمان كردووە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا دڵنیایی بە هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی دەدات

بابەتی دواتر

دژەتیرۆری كوردستان: فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا لە كەلار پەكەكەی كردە ئامانج

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share