گۆڕانكارییەكانی بەرشلۆنە تەنها ڕاهێنەر نین، زۆری تریشن

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە تەنها بە گۆڕینی ڕاهێنەرەوە ناوەستێت و چەندین چاكسازیی تر لە تیپەكەیدا دەكات.

پاش شكستی یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر ڕایۆڤالیكانۆ، ئیدارەی یانەكە دەستبەجێ ڕۆناڵد كومانی هۆڵەندی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی دوورخستەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرت بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەك لە نێو ئەندامانی یانەكەوە ئاشكرایكردوە، گۆڕانكارییەكان تەنها بە لابردنی ڕاهێنەر كۆتاییان پێنایەت.

ئەو ڕۆژنامە كەتەلۆنییە ئاماژەی بەوەداوە، كە پلانی یەكەم فرۆشتنی یاریزانە زیادەكانە كە یەكێكیان لۆك دی یۆنگی هێرشبەرە.

هەروەها سەرنج دەخرێتەسەر ئاستی هەریەك لە یاریزانان سێرجی ڕۆبێرتۆ و ئالبا و پیكێ و بۆسكێچ و گلفتوگۆیان لەگەڵدا دەكرێت.

بڕیاریشە كۆبونەوە لەگەڵ دیمبلی و كۆتینیۆ بكرێت بۆ یەكلاییكردنەوەی داهاتوویان و دواتریش بڕیاری كۆتایی لەسەر مانەوە یان دوورخستنەوەی ئۆمتیتی و لینگلیت دەدرێت.

بابەتی پێشتر

دەیان خێزان لە گوندەكانی شارەبانەوە ئاوارەی دیالە بوون

بابەتی دواتر

چاڤی لە بەرشلۆنە ڕووبەڕووی چوار کێشەی گەورە دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share