ڕیاڵ مەدرید پەشیمانە

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید پەشیمانن لە فرۆشتنی یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانیان بە یانەی ئینتەر میلان.

ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ئاستی دانی کارڤاخال و لوکاس ڤاسکێز ڕازینییە، پێیوایە یەکەمیان بەهۆی پێکانەوە ئاستە ناوازەکەی لەدەستداوە و دووەمیشیان هاوشێوەی وەرزەکانی ڕابردوو کارا نییە و بەناچارییەوە ناچۆ فێرناندێز لەو پێگەیەدا بەکاردەخرێت.

ئەنچلۆتی ئەوەشی بە چارەسەرێکی یەکلاکەرەوە نەزانیوە، داوایکردووە یاریزانێک لە پێگەی بەرگریی باڵی ڕاست لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 دابینبکرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ پەشیمانن لە فرۆشتنی ئەشرەف حەکیمی بە یانەی ئینتەر میلان، کە لەئێستادا بۆ پاریس سان جێرمان یاریدەکات، بەوپێیەی یاریزانە مەغریبییەکە لەتوانایدابوو ببێتە باشترین جێگرەوە بۆ کارڤاخال.

حەکیمی لەم وەرزەدا بەشداری پێنج ڕووبەڕووبوونەوە کردووە، گۆڵێکی تۆمارکردووە و دوو گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لایپزیچ هاوکێشه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌می له‌ پاریس و یونایتد ئاڵۆزکرد

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌‌ دووان له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی لایپزیچی ئه‌ڵمانی بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ئیستانبوڵ باشاک…
Total
0
Share