سەدر ئەنجومەنێكی بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری دامەزراوەكانی ڕەوتەكەی پێكهێنا

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ئەنجومەنێكی شەش كەسیی بۆ سەرپەرشتیكردن و بەڕێوەبردنی كاروباری دامەزراوەكانی ڕەوتەكەی پێكهێنا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوكاتی كشاندنەوەی پەرلەمانتارەكانی لە ئەنجومەنی نوێنەران، سەدر كاری بەشێك لە دامەزراوەكانی سەر بە ڕەوتەكەی هەڵپەسارد و تەنها شەش دامەزراوەی بە كارایی هێشتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نووسراوێكدا سەدر ئاشكرایكرد، شەش كەسی ڕاسپاردووە بۆ سەرپەرشتیكردن و بەڕێوەبردنی ئەو شەش دامەزراوەیە كە بریتین لە نووسینگە تایبەتەكەی و چەند دامەزراوەیەكی ئایینی و كەلەپووری.

ئەوانەی موقتەدا سەدر ڕایسپاردوون بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەكانی ڕەوتی سەدر، پێكهاتوون لە عەلی سەدر، مستەفا یەعقوبی، حەلیم فەتلاوی، مەحموود جەیاشی، حەیدەر جابری و محەمەد عبودی.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەی چێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی مستەفا كازمی دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: لەسبەینێوە بەنزین بە نرخی 800 دینار دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە سودانی-یەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆك كۆمار و تیمی یاوەری لە رووداوی كەوتنەخوارەوە هەلیكۆپتەرەكەیان رادەگەیەنێت. محەمەد شیاع…
Total
0
Share