كۆبوونەوەی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ماڵی فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دەستیپێكرد.
میدكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆبوونەوەی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان بە ئامادەبوونی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ماڵی فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دەستیپێكردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی وڵات و پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێ دوای دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێدەكرێن.