سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید هۆكاری پەشیمابونەوەی مباپی ئاشكراكرد

فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرایكرد، پەشیمان بونەوەی مباپی بۆ مانەوەی لە پاریس خەتای سەرۆكی فەرەنسا بووە.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ پرۆگرامی ئیلچیرینگتینۆی ئیسپانی، پیرێز باسی چەند پرسێكی جیاوازی كرد.

پیرێزی سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید ئاماژەی بەوەدا كە پەشیمان بونەوەی مباپی بەهۆی دەست تێوەردانەكانی سەرۆكی فەرەنساوە بووە.

وتیشی: ئەو فشارانەی كرانە سەر مباپی، هۆكار بوون بۆ ئەوەی لە پەیوەندیكردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە پەشیمان بێتەوە.

سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید هیوای سەركەوتنی بۆ مباپی خواست و پێشیوایە شكستی هێناوە لە بەدی هێنانی خەونەكەیدا.

بابەتی پێشتر

ناتۆ ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و گفتوگۆی بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا دەكات

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ بەنزینی 800 دیناری دەگاتە سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share