منداڵێك دوای چوار ڕۆژ مانەوەی لە بیرێكی پڕ لە مار و دووپشك-دا ڕزگاركرا

منداڵێكی هندی دوای چوار ڕۆژ مانەوەی لە بیرێكی پڕ لە مار و دووپشك-دا ڕزگاركرا.

منداڵەكە ناوی ڕاهول ساهۆ-یە و تەمەنی 10 ساڵە. وەك میدیای هیندستان ئاشكرایكرد، ماوەی چوار ڕۆژ بوو كەوتبووە بیرێكی وشكبووەوە كە قووڵییەكەی 60 پێ بوو.

بە درێژایی ئەو چوار ڕۆژە، تیمەكان هەوڵی ڕزگاركردنی منداڵەكەیان دەدا و ناچاربوون ڕووبەرێكی فراوانی زەویی بەردەڵان و تاوێر ببڕن تا ڕاهول ڕزگاربكەن. دوای ڕزگاركردنیشی، بەهۆی برسێتییەوە جەستەی منداڵەكە لاوازبووە.

ڕووداوی لەو جۆرە لە هیندستان چەندین جار ڕوویداوە و پێشتر چەند منداڵێك بەهۆی كەوتنەناو بیرەوە مردوون، كە یەكێكیان بە هەمان شێوەی منداڵەكەی ئەمجارە چوار ڕۆژ لە بیردا مابووەوە.

ساڵی ڕابردوو منداڵێكی مەغریبی بە ناوی ڕەیان، دوای كەوتنەناو بیر و مانەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك لەناو بیرەكەدا گیانیلەدەستدا و چیرۆكەكەی میدیا و ڕای گشتیی جیهانی تەنی.

بابەتی پێشتر

مووچەی مانگی حوزەیران دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

ڕوسیا دژی ئۆپەراسیۆنەكەی توركیایە لە ڕۆژئاوای كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share