سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان تەقەی لێکرا و برینداربوو

میدیاکانی پاکستان بڵاویانکردەوە، عیمران خان لەکاتێکدا بەرەو ئیسلام ئابادی پایتەخت بەڕێکەوتووە تەقەی لێکراوە و برینداربووە.

عیمران خان بەشداریکردووە لە ڕێپێوانێکدا بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی حکومەتی ئێستای پاکستان، لەکاتێکدا بەرەو ئیسلام ئاباد بەڕێکەوتوون تەقەی لێکراوە.

سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە، عیمران خان لە قاچیدا پێکراوە و برینداربووە، بەڵام دڵنیایی لەبارەی شوێنی برینەکەیەوە نەدراوە، بەڵام جەختیان لە جێگیریی دۆخی تەندروستیی کردووەتەوە.

عیمران خان بەشداریکردووە لە ڕێپێوانێکدا بۆ داواکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

ئەو کەسەی گوماندەکرێت تەقەی لە عیمران خان کردبێت کوژراوە.

بابەتی پێشتر

یەكێتی بۆ پارتی: پەنجا بە پەنجای چی؟ حەفتا و پێنجی تێپەڕاندووە

بابەتی دواتر

تیروپشکی (16)ی چامپیۆنزلیگ کەی و چۆن ئەنجامدەدرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەکی  بەهێز دورگەی بالی هەژاند

بومەلەرزەیەکی بەهێز دورگەی بالی لە ئیندۆنیزیا هەژاند تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانییەوە ئاشکرانەکراوە. بنکەی بومەلەرزەزانی ئیندۆنیزیا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share