چوار تیرۆریست لە كەركوك و مەخمور كوژران

هەشت تیرۆریست كوژران و دەستگیركران، كوژراوەكان لە چیای مەخمور و كەركوك بوون.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق هەواڵەكەی ڕاگەیاند و دەڵێت، هێزەكانی دژەتیرۆر چوار تیرۆریستیان لە چیای مەخمور و ناحیەی سەركەلان لە كەركوك كوشتووە.

ڕایگەیاند، چوار تیرۆریستی تر لەلایەن دەزگای دژەتیرۆر و هێزە ئەمنییەكانەوە لە دیالە دەستگیركراون كە پێشتر بە تۆمەتی تیرۆر و تاوان و بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، دادوەر بڕیاری دەستگیركردنیانی دەركردبوو.

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان وتی، لە هەرسێ چالاكییەكەی كەركوك و مەخمور و دیالەدا ژمارەیەكی زۆری چەك و تەقەمەنی دەستیان بەسەرداگیراوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: کارمەندانی کەرتی تایبەت خانەنشینی دەیانگرێتەوە

بابەتی دواتر

ئەمریكا 10 ملیۆن دۆلار دەدات بە هەر كەسێك زانیاریی لەبارەی بازرگانێكەوە بدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share