ئەمریكا 10 ملیۆن دۆلار دەدات بە هەر كەسێك زانیاریی لەبارەی بازرگانێكەوە بدات

“پاداشت لەپێناو دادپەروەری” خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلار وەك پاداشت دەدات بە هەر كەسێك زانیاریی لەبارەی محەمەد جەعفەر قەسیڕەوە بدات.

قەسیڕ یەكێكە لە سەرەكیترین ئەو كەسانەی پارە دەدەن بە حزبوڵڵای لوبنانی و چەكی بۆ دابیندەكەن. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، محەمەد جەعفەر قەسیڕ لە قاچاخچێتی و پرۆسە چەكدارییەكانی حزبوڵڵادا بەشدارە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پرۆگرامی “پاداشت لەپێناو دادپەروەری” كە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایە و خەڵاتەكەی دیاریكردووە، قەسیڕ هاوكاریی حزبوڵڵا دەكات و لەگەڵ فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران-دا كاردەكات و نەوتی ئێران دەفرۆشێت و سەرپەرشتیی ناردنی چەك و پارەی ئێرانی بۆ حزبوڵڵای لوبنانی دەكات.

پرۆگرامە ئەمریكییەكە لە تویتەر دەڵێت، ڕێگایەكی سەلامەت دەگرنەبەر بۆ ناردنی پارەكە بۆ ئەو كەسەی لەبارەی “قەسیڕ”ـەوە زانیارییان پێدەدات.

بابەتی پێشتر

چوار تیرۆریست لە كەركوك و مەخمور كوژران

بابەتی دواتر

عێراق.. لە كاتژمێرێكدا سێ كەس بەهۆی جگەرەكێشانەوە دەمرن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران ئاستی ئامادەکارییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی دەرەکی بەرزدەکاتەوە

سەرچاوە سەربازییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، وڵاتەکەیان ئاستی ئامادەکارییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی دەرەکی بەرزکردووەتەوە و شار و ناچەکانی لەڕووی سەربازییەوە…
Total
0
Share