ڕۆناڵدۆ: مباپێ زۆر بەهێزە و بنزیمە باشترین هێرشبەری جیهانە

ڕۆناڵدۆ نازاریۆ دا لیما، ناسراو بە ڕۆناڵدۆی دیاردە، کە لە ئێستادا خاوەنی یانەکانی ڕیاڵ بەلەد وەلید و کروزێرۆیە، چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی “بۆبۆ تی ڤی” تایبەت بە کریستیان ڤیێری ئەنجامدەدات، لە وەڵامەکانیدا ئاماژە بە کیلیان مباپێی فەرەنسی و چەندین بابەتی دیکە دەدات.

 

“ئەو گۆڵانەی کە بە بڕینی سێ بۆ چوار یاریزان تۆمارمکردوون، شتێک نییە بە ڕاهێنان فێری ببیت”

 

تۆ یاریزانێکی ناوازەبوویت، کەی زانیت کە یاریزانێکی جیاوازیت؟

هەموو شتێکم تاقیکردەوە، کە منداڵبووم زانیم لەوانەی دیکە بەهێزترم، ئەو گۆڵانەی بە تێپەڕاندنی سێ بۆ چوار یاریزان تۆمارم دەکردن، شتێک نەبوو بە ڕاهێنان فێریبووبێتم، نەوەی ئێمە لە بواری تۆپی پێدا ڕاهێنانی زۆر خراپیان پێدەکردین، بەبیرمدێت شەش بۆ حەوت کیلۆمەتر ڕاکردنیان پێدەکردین، لە کاتێکدا ڕاکردن بۆ ئەو مەودا زۆرە بۆ ئێمە پێویست نەبوو، چونکە من ڕاکەرێکی خێرابووم، نەک درێژخایەن، لەهەر یارییەکدا 30 بۆ 35 ڕاکردنی خێرام ئەنجامدەدا، پێموابوو دەبێت بگەم بە 40، بەوەشەوە نەمدەتوانی قەناعەت بە ڕاهێنەران بکەم، لەگەڵ کوپەر ناچاربووم گفتوگۆبکەم، تەنها مەشقەکانی خۆگەرمکردنمان ڕاکردنبوو بۆ مەودای سێ کیلۆمەتر، بەخۆشحاڵییەوە ساڵ لەدوای ساڵ ئەو بابەتانە باشتربوون”.

 

ڕات چییە بەرامبەر بە مێسی؟

یاریزانێکی ئاسایی نییە، خێرایی و هێزیی جەستەی هەیە، تینووی تۆمارکردنی گۆڵە، لە دەرەوەی یاریگا پابەندە و زۆر باشە وەک هەر یاریزانێکی نەوەکەی خۆی، بەپێچەوانەی ئێمەوە، ئەگەر ئێمەش ئەو ئەقڵیەت و بیرکردنەوەی مێسی و کریستیانۆمان هەبووایە، دەمانتوانی ڕێژەی گۆلەکانمان بۆ دوو هێندە بەرزبکەینەوە.

 

“مێسی تینووی گۆڵە، لە دەرەوەی یاریگا کەسێکی پابەند و باشە، بەپێچەوانەی ئێمەوە”

 

نێیمار دەتوانێت ئەوەبکات، کە تۆ لەگەڵ بەرازیل کردت؟

هیوادارم بتوانێت، هیوادارم ناسناوی مۆندیال بەدەستبهێنێت، لەڕووی ژمارەییەوە منی تێپەڕاندووە، نەک هەر من، بەڵکو زیکۆ و ڕۆماریۆ-ش، تەنها پێنج گۆڵی ماوە پێلێ بگرێتەوە، خۆشمدەوێت و گۆڵێکی بێشوومار تۆماردەکات، کەسانێک هەن بەهۆی ژیانی تایبەتی و کەمی خەڵاتە تاکەکەسییەکانییەوە ڕەخنەی لێبگرن”.

 

بەهێزترین هێرشبەری جیهان لە ئێستادا کێیە؟

بەڕای من بنزیمە بەهێزترین هێرشبەری جیهانە، لیڤاندۆڤیسکی نزیکە لێیەوە، هالاند بۆ داهاتوو زۆر بەهێز دەبێت، ڕەنگە ببێتە هێرشبەری ژمارە یەک لە جیهاندا، بەڵام تەکنیکی دوو باشترینەکەی دیکەی نییە”.

 

ئەی مباپێ؟

زۆر بەهێزە، ئەو خێرایی و ساردییەی لەبەردەم گۆڵدا هەیە کە دەکرێت بیکەن بە یاریزانی ژمارە یەک لە جیهاندا، هەواڵەکانیشم خوێندووەتەوە، باس لەوەدەکەن بە مووچەی ساڵانەی 50 ملیۆن پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەو ەدەکات، ئێمە نەوەیەکی هەڵە بونیاددەنێین (بەپێکەنینەوە). پڕۆسەی بەرهەمهێنانی یاریزانان زۆر بەخێرایی دەڕوات و وایکردووە شایستەی ئە وپارە زۆرەبن کە پێیان دەبەخشرێت، ئەوەی ئێستا دروستبووە، بەهۆی ئێمەوەیە کە ئیلهامبەخشبووین بۆ نەوەی دوای خۆمان.

 

“لە ئیتاڵیا بەبیرمدێت بەرامبەر کەسانی وەک پیێترۆ ڤێرچۆود یاریمدەکرد، تەنانەت کە دەچووم بۆ ئاوخواردنیش دوامدەکەوت”

 

ڕات چییە سەبارەت بە خولی یانە سووپەرەکان؟

ئێستا بێت یان دواتر ڕوودەدات، تۆپی پێ بەردەوام لە بەرەوپێشچوون و باشتربووندایە، نازانین لە کوێدا تەواودەبێت، یانە گەورەکان زیاتر و زیاتریان دەوێت و زیاتریش دەبەخشن بە یاریزانەکانیان، ئەوەش زیاتر و زیاتر دەکات، لەبەرئەوە سوپەری تۆپی پێ هاوشێوەی ئەوە نابێت کە پێشتر کراوە، لەبەرئەوەی ئەمەیان کارەساتە و ڕووشدەدات، حاڵی حازر کەموکورتی لە دیالۆگی نێوان سەرکردەکانی تۆپی پێ و کەرتی بەرەوپێشبردندا هەیە، نازانم بۆچی فیفا و یوێفا و فیدراسیۆن و ڕایەڵە جیاوازەکان بەیەکەوە قسەناکەن.

 

هیچ یاریزانێک دەبینیت ببێتە ڕۆناڵدۆ بۆ داهاتوو؟

بەڵێ، یاندریک تەمەنی 15 ساڵە، خاوەنی بەهرەیەکی ناوازەیە، دەبێت چاوەڕوانبین بزانین چۆن بەرەوپێشدەچێت و دەبێتە پڕۆفیشناڵێکی پێگەیشتوو، هەروەها کەسێکی دیکەش هەیە، کایۆ لە یانەی ساوپاولۆ،

 

بەرشلۆنە یان ئینتەر میلان، لە کام یانەیان بەهێزتر دەرکەوتیت؟

دڵنیانیم لەوەی لە بەرشلۆنە باشتربووبێتم، چونکە ئەوکاتە یاریکردن لە خولی ئیسپانیا ئاسان بوو، لە ئیتاڵیا بەبیرمدێت بەرامبەر کەسانی وەک پیێترۆ ڤێرچۆود یاریمدەکرد، تەنانەت کە دەچووم بۆ ئاوخواردنیش بەدوامدەکەوت (بەپێکەنینەوە)، هیوادارم هاندەران لەماوەی دوو وەرزدا چێژیان لە یاریکردنم وەرگرتبێت لەو خولە، تەنانەت ئێستاش خەڵکانێک لەسەر شەقامەکان ڕامدەگرن و پرسیاری شتانێکم لێدەکەن لەکاتی یاریکردنم لە خولی ئیتاڵیا کردوومە.

بابەتی پێشتر

ڕاهێنەری بایرن ژیانی لە هاوسەرەکەی هەراسانکردووە

بابەتی دواتر

عێراق.. تائێستا 47%ی ناوچەكانی بەمینچێندراو پاكنەكراونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share