ویلیان: لامپارد متمانەی گەڕاندۆتەوە و بەبێ ڕوونکردنەوە لە پەیامەکانی تێدەگەین

یلیان بۆرگوس دا سیلڤا ئەستێرەی دیاری یانەی چێڵسی، چاوپێکەوتنێک لەگەڵ تۆڕی “سکای سپۆرت” ئەنجام دەدات و ئاماژە بە چەندین بابەتی گرنگ و پەیوەندیدار بە ناوخۆی یانە ئینگلیزیەکەی دەدات، لەنێوانیاندا پەیوەندی تایبەتی و وەرزشیی یاریزانان لەگەڵ فرانک لامپاردی ڕاهێنەر.

ئاستت لەم وەرزە بەراورد بە وەرزی ڕابردوو جیاوازە، نھێنییەکە چییە؟

نھێنیەکە لامپاردی ڕاھێنەرە، کە لەم وەرزەدا سەربەستی زیاترم پێدراوە و کراوەتر یاریی دەکەم، بێگومان ئەوە لە وەرزی ڕابردوو بوونی نەبوو، بۆیە بەباشی دەزانم لێرەوە سوپاسی لامپارد بکەم بۆ ئەو متمانەیەی پێیبەخشیم و وایلێکردووم لەنێو یاریگادا زیاتر پێشکەش بکەم.

لەکۆتا ڕووبەروبونەوەدا شارەی کاپتنی پێ بەخشیت، ھەستت بەچی دەکرد؟

واتایەکی زۆری بۆ من ھەبوو، مەبەست لە پێدانی متمانەیە تا بتوانم لەنێو یاریگادا بەرەو بردنەوە سەرکردایەتی ھاوڕێکانم بکەم، ئەوەش کاری منە کاتێک دەچمە نێو یاریگا، پێموایە لامپاردی ڕاھێنەر بەبێ ئەوەی یەک وشە بڵێت و ڕوونکردنەوەی زیادە بدات ھەمووان لە پەیامەکانی تێدەگەین، لەسەرەتاوە ووتە و گوتاری زۆر بوو، بەڵام ئێستا ھەموو شتێک ڕوونە و یاریزانانیش باشترین ئاستی خۆیان نیشانداوە، ھێشتا ئەوە ترۆپکی تواناکانمان نییە و زۆرمان ماوە پێشکەشی بکەین.

واتا ھێشتا لە ئاستی خۆتان ڕازی نین؟

بێگومان، لە ئاستی خۆمان ڕازی نین و لەو ئاستەشدا ناوەستین، پێویستە بەوپەڕی ھێزەوە کۆتایی بەم وەرزە بھێنین، ھیچ مەودایەک بۆ کەمتەرخەمی نەماوەتەوە و کاتی ئەوەیە وەڵامی ئەوانە بدەینەوە کە متمانەیان بەتواناکانمان نەبوو، دەبێت بۆیان بسەلمێنین کە چێڵسی یەکێکە لە باشترین یانەکان، بێگومان ڕەخنەگران مافی خۆیان ڕەخنەمان ئاڕاستە بکەن و ئەرکی ئێمەشە لەنێو یاریگا بەپێیەکانمان وەڵامیان بدەینەوە.

لەو باوەڕەدایت لەم وەرزەدا نازناوەکان بەدەست بھێنن؟

بابەتەکە قورسە، بەڵام مەحاڵ نییە، ئێمە نامانەوێت شوێن پێی خۆمان ون بکەین و ئامانجمان جێبەجێکردنی پەیامەکانی فرانک لامپاردی ڕاھێنەرە، لەدوای ڕۆشتنی چەندین ڕاھێنەر و یاریزان شێوازی یاریکردنی چێڵسی گۆڕاوە، ھەروەھا سزا سەپێنراوەکانی فیفا زیانی پێگەیاندووین، ئێستا گەڕاوینەتەوە سەر ڕێڕەوی دروست و دەبێت بەردەوام بین.

دەگەڕێینەوە سەر پەیوەندیەکانت لەگەڵ فرانک لامپارد، چۆن وەسفی دەکەیت؟

پەیوەندیم لەگەڵ لامپارد زۆر باشە، بەردەوام بەیەکەوە قسە دەکەین و گفتوگۆی ھەندێک بابەتی وەرزشیی و تاکتیکی دەکەین، ڕاھێنەرەکەم دەیەوێت متمانەی تەواوم پێبدات و منیش دەمەوێت بە پێشکەشکردنی ئاستێکی ناوازە وەڵامی چاکەی بدەمەوە، یەکێک لە خەسڵەتە نایابەکانی ئەوەیە بەردەوام داوام لێدەکات بەو شێوەیە یاریی بکەم کە خۆم حەزم پێیەتی و ھەست دەکەم دەتوانم بەو شێوەیە ببمە یاریزانێکی باشتر، نایشارمەوە ئەوە تاکە شتە کە خۆم حەزم پێیەتی، خۆشحاڵم و بە دڵنیاییەوە لە ڕووبەڕوبونەوەکانی داھاتووشدا باشتر دەردەکەوم.

بابەتی پێشتر

هونەرمەند سابیر کوردستانی لە تەمەنی 65 ساڵیدا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

مێسی: ھەستم بە ئازار کرد کاتێک ڕۆناڵدۆ پێنجەم خەڵاتی باڵۆن دۆری بەدەستھێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share