چوونی مانێ بۆ بایرن میونشن یەكلایی بووەوە

ئیدارەی یانەی بایرن میونشن هەموو گفتوگۆكانی لەگەڵ سادیۆ مانێی سەنیگالی كۆتایی پێهێنا و لەسەر داواكارییە تایبەتەكانی نێوانیان ڕێكەوتوون.

مانێ دوای كۆتایی هاتنی یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ سوپاسی ئیدارەی لیڤەرپوڵ و هاندەران و ڕاهێنەرەكەی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

هەرزوو یانەی بایرن میونشن ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئەو هێرشبەرە سەنیگالییە ئیمزابكات.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان مانێ بۆ سێ ساڵ پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە دەكات.

بۆ جێگەی مانێ، ئیدارەی لیڤەرپوڵ گرێبەستی لەگەڵ داروین نۆنێزی ئۆرۆگوایی و هێرشبەری بەنفیكای پورتوگالی ئیمزاكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارایی بەرشلۆنە لە چ دۆخێکدایە و دزەکردنی بۆندی مێسی چۆن چارەسەر دەکرێت؟

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ڕاپۆرتێکی لەسەر بارودۆخی دارایی یانەی بەرشلۆنە بڵاوکردووەتەوە و دووپاتیدەکاتەوە، لە داهاتوودا دەکرێت زۆرینەی کێشەکان…
Total
0
Share