خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە شێوازی نوێ، گۆڕانکاریەکان بخوێنەرەوە..

چامپیۆنزلیگ بە شێوازە نوێیەکەی لە ساڵی 2024وە ئەنجامدەدرێت

سەرچاوە ئیسپانیەکان ئاشکرایانکردووە، کە مانگی داهاتوو بڕیار لەسەر نوێکردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەدرێت، گۆڕانکارییەکانیش لە ساڵی 2024 دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

یانەکان لە پلانیاندایە ڕێژەی یانە بەشدارەکان بۆ 36 یانە زیادبکەن، بە لەبەرچاوگرتنی خولە ناوخۆییەکان و خشتەی یاریی یانەکان.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی مارکا، یارییەکان لە ساڵی 2024وە لە حەوانەوەکانی کۆتایی هەفتە سازناکرێن، لەهەمان کاتدا ڕێژەی یانە بەشدارەکان لە خولە ناوخۆییەکان کەمناکرێنەوە، ئەم هەنگاوەش دەچێتە چوارچێوەی ئامادەکاریەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی پلانێکی یانە گەورەکان کە بە نیازن خولی ئەوروپی نایاب ڕێکبخەن، ئەگەر بێتو چامپیۆنزلیگ بە شێوە نوێیەکەی جێبەجێبکرێن، ئەو یانانەش ناتوانن پاڵەوانیەتی نوێ سازبکەن.

شێوازی نوێ چۆن دەبێت؟

شێوازی نوێی چامپیۆنزلیگ لە سێ خاڵی گرنگدا دەبێت، یەکەمیان ئاڵوگۆڕ و کات و وادەی یارییەکانە بۆ ناوەڕاستی هەفتە، بەبێ ئەوەی ڕێژەی یاری و یانە بەشدارەکان لە خولە ناوخۆییەکان کەمبکرێنەوە، گۆڕانکاریەکەش لە ماوەی سێ ساڵدا دەکرێن و تاوەکو 2033 لە قۆناغی تاقیکردنەوەدا دەبێت.

یەکێکی دیکە لە شێوازی هەڵبژاردنی یانە بەشدارەکانە، لە هەر وڵاتێک ئەوپەڕی پێنج بۆ شەش یانە بەشداریدەکەن، دووان بەپێی ڕیزبەندی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، پێگەی ئەنجامدانی یاریەکانیش بە شێوە نوێیەکەی بریتی دەبێت لە باشترین دوو وڵات بەپێی ڕیزبەندی یوێفا، باشترین پێنجەم خول و خولێکی دیکەش کە باشترین بێت و نوێنەری لە خولەکەدا نەبێت.

کەی دەستپێدەکرێت؟

قۆناغی پاڵاوتنەکان لە مانگەکانی ئەیلول بۆ کانونی دووەم بەردەوامیان دەبێت، هەر یانەیەک 10 یاری بەرانبەر یانەی جیاواز ئەنجامدەدات، باشترین هەشت یانە ڕاستەوخۆ دەگەنە خولەکە و پلەی نۆیەم تاوەکو دەیەم یاری یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدەن، بەو شێوەیەش هەشت یانەی دیکە دەگەنە قۆناغی کۆمەڵەکان.

یارییەکان لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ئەنجامدەدرێن لەگەڵ چوار پێنجشەممە بە درێژایی ساڵ، واتا بە درێژایی ساڵەکە چوارجار لە پێنجشەممەشدا یاریدەکرێت، ئەم بڕیارەش ڕەنگە بەریەککەوتن لەگەڵ خولی ئەوروپی دروستبکات.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مباپێ بە هاتریک بەرشلۆنەی داخ کرد و لیڤەرپوڵ بەهێزەوە گەڕایەوە

بابەتی دواتر

سەرۆكی ئەمریكا باس لە چین و ترەمپ دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share