كۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی عێراق وادەی سێ مانگ بۆ سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی بواری نەوت دادەنێت كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن كە دەبێت كارەكانیان ڕابگرن و ئەگەر پابەندی بڕیارەكە نەبن دەخرێنە لیستی ڕەشەوە.
بەپێ نووسراوێك كە كۆمپانیای نیشتمانيی نەوتی عێراق لە 12ی ئەم مانگە دەریكردووە و تێیدا هاتووە، پاڵپشت بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی پێویستە سەرجەم كۆمپانیا نەوتییەكان كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن كارەكانیان ڕابگرن و بەڵێن بدەن لە ماوەی سێ مانگدا كارەكانیان ڕابگرن و بە پێچەوانەوە ڕێوشوێنی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، هەر كۆمپانیایەك پابەندی بڕیارەكەی كۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی عێراق نەبێت دەخرێتە لیستی ڕەشەوە.