ئەیاد عەلاوی دەستپێشخەرییەكی نوێ بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكان ڕادەگەیەنێت

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانی دەستپێشخەرییەك بۆدەربازبوون لەم دۆخە چەقبەستووەی عێراق ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، پشتگیرییەکی بەرفراوانی بۆ دەستپێشخەرییەکەی وەرگرتووە.

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیا عێراقییەكان پێشبینی جوڵاندنی شەقام و دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان دەكات لەلایەن موقتەدا سەدرەوە، چونكە وەكو خۆی دەڵێت، “سەدر ھەست بە شەرمەزاریی دەکات”.

ئەو باسی لەوەشكردووە، بۆ دەربازبوون لەم دۆخە چەقبەستووەی كە ماوەی حەوت مانگە دروستبووە، دەستپێشخەرییەكی نوێی دەبێت و ڕۆژی شەممە سەركردەی هەموو هێزەكان كۆدەكاتەوە.

عەلاوی جەختیشی كردووەتەوە، پشتیوانیی فراوانی لەلایەن هێزە سیاسییەكانەوە وەرگرتووە بۆ دەستپێشخەرییەكەی، بەبێ ئەوەی ناوەڕۆكەكەی بۆ میدیاكان ئاشكرابكات.

لەبارەی هەڵوێستەكەی سەدریشەوە، ئەیاد عەلاوی پێیوایە، ڕەنگە بژاردەکانی داھاتووی کوتلەی سەدری پەنابردنە بەر شەقام بێت بۆ بەدەستھێنانی مافەکانیان.

پێشیوایە، بەهۆی ئەوەی كە نەیتوانیوە حكومەت پێكبهێنێت سەدر هەست بە شەرمەزاریی دەكات.

سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانی ئەوەشی خستووەڕوو، عێراق لە ئێستادا لە کێشەیەکی گەورەدایە و کاتی ئەوە ھاتووە دەست بە دیالۆگێکی جددی بکرێت و کۆتایی بە ناکۆکییە سیاسییەکان بھێنرێت.

بابەتی پێشتر

حكومەت ڕاپۆرتی سێیەمی چاكسازی دەنێرێتە پەرلەمان

بابەتی دواتر

دکتۆر سەباح هەورامی: مەترسییمان هەیە ئەوەی لە سلێمانی هەیە پەتای کۆلێرا بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share