بڕیارە ئەمڕۆ هەر 73 پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكەی كوتلەی سەدر لە حەنانە لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتەكەیان كۆببنەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، دوێنێ سەدر داوای لە هەر 73 پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكەی كردووە كە ئەمڕۆ چوارشەممە ئامادەی کۆبونەوەیەک بن كە لە حەنانە ئەنجامدەدرێت.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، بەهۆی ئەو دۆخە چەقبەستووە سیاسیەی كە ماوەی حەوت مانگە لە عێراق دروستبووە ئێوارەی 12ی ئەم مانگە لەسەر داوای موقتەدا سەدر پەرلەمانتارانی كوتلەی سەدر بە کۆمەڵ دەستیانلەکارکێشایەوە.