ڕیاڵ مەدرید بایکۆتی لالیگا دەکات و دەچێتە خولێکی تر

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید تاوتوێی کشانەوە لە خولی ئیسپانیا و پەیوەندیکردن بە خولی نایابی ئینگلیزییەوە دەکات.

بەهۆی خراپمامەڵەکردنی ڕایەڵەی یانەکانی ئیسپانیا بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە، هەروەها گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیای (CVC) بەبێ گوێدانە هەڵوێستی دوو یانە گەورەکە، ئیدارەی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە بەرامبەر ئەم گوێپێنەدانە هەڵوەستە دەکەن، لەئێستادا بیر لە چارەسەری ڕیشەیی و ئاراستەکردنی لێدانێکی جەرگبڕ لە خاڤیێر تیباسی سەرۆکی ڕایەڵەی یانەکان دەکەنەوە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید تاوتوێی بایکۆتکردنی خولی ئیسپانیا دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش بیریانکردووەتەوە پەیوەندی بە یەکێک لە خولەکانی ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، ئینگلتەراوە بکەن، نزیکترین بژاردەش خولی نایابی ئینگلیزییە.

بەپێی سەرچاوەکە، کێشەی یانەی شاهانە لە یاساکانی برێکزیتە، بەهۆیەوە یانە بیانییەکان ناتوانن لە ئینگلتەرا بەبێ سنووری دارایی و وەرزشی یاریبکەن، بەڵام لەهەمان کاتدا لە هەردوو ڕووەکەوە جەمسەرەکان سوودمەند دەبن (ڕیاڵ و پریمەرلیگ).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) وێستهام یاریی لوتکه‌ی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵی له‌ دووه‌مه‌وه‌ کرده‌ چواره‌م

یانەی وێستهامی ئینگلیزی لە یاریگای ئۆڵیمپی له‌نده‌ن ڕووبەڕووی لیڤه‌رپوڵ بووەوە، ئەستێرەکانی داڤید مۆیس بردنەوەیەکی گەورەیان تۆمارکرد. ئەمڕۆ یەکشەممە،…
Total
0
Share