ماڵدینی کلیلی وازهێنانی تیاگۆ سیلڤا-یە

بەرگریکاری بەرازیل و یانەی چێڵسی، تیاگۆ سیلڤا وازهێنان لە بواری تۆپی پێ ڕاناگەیەنێت تاوەکو نەگات بەو ئەزموونەی پاولۆ ماڵدینی ئەفسانەی ئیتاڵیا پێیگەیشتووە.

لەچاوپێکەوتنێکدا، سیلڤا بە ماڵپەڕی بلوزی ڕاگەیاندووە، “هیوادارم بتوانم ئەوە بکەم کە ماڵدینی لە میلان کردوویەتی، دەمەوێت تاوەکو تەمەنی 40 بۆ 41 ساڵی بەئاستێکی بەرزەوە بەردەوامبم، ئەوە پلانی داهاتوومە و خۆشم بۆی ئامادەکردووە”.

هەروەها دەڵێت، “کە گەنج بووم هەستمدەکرد کەسێکی تایبەت و سوپەرم، ڕۆژانە یارییەکم دەکرد و بەخێرایی توانا جەستەییەکانم دەگەڕاندەوە، بەڵام ئێستا 24 کاتژمێر بەس نییە بۆ گەڕاندنەوەی وزە بۆ جەستەم، بۆیە لەماڵەوە ژەمە خۆراکی تەندروستتر دەخۆم، مەشقی تایبەت دەکەم و هەموو هەوڵێکم بۆ ئەوەیە قۆناغی ڕیکەڤەری بەباشی تێپەڕێنم، پێویستە لەم تەمەنەدا خێراتر بۆ یاریکردن خۆم ئامادەبکەم”.

سیلڤا لەئێستادا تەمەنی 37 ساڵە و تاوەکو دوو وەرزی دیکە لە چێڵسی بەردەوام دەبێت، بەو واتایەی بەدرێسی یانە ئینگلیزییەکەوە وازهێنان لە بواری تۆپی پێ ڕادەگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

كاربەدەستێكی دهۆك بەتۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دەستگیركراوە

بابەتی دواتر

زیادەڕەوییەكانی وتارێكی لە ئیماراتەوە<br> مەسرور بارزانی: کارەبای عێراق دابیندەكەین و توانای ‏زیاتریشمان هەیە!‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share