داهاتی نەوتی عێراق زیاتر لە 5.5 ملیار دۆلار لەسەر بنەمای ساڵانە زیادیکردووە

 

داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا گەیشتووەتە 11.436 ملیار دۆلار، بەوەش داهات لەسەر بنەمای ساڵانە 93.27% بەرزبووەتەوە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو کە دەهات 5.917 ملیار دۆلار بووە.

بەپێی ئەو داتایانەی کۆمپانیای سۆمۆ بڵاویکردووەتەوە، لەمساڵدا تێکڕای بەرزبوونەوەی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا گەیشتووەتە 3.3 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کە دەکاتە 13.83%، لەکاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا کە تێکڕای هەناردەکردنی نەوت 2.899 ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.

تێکرای نرخی فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئایاردا 111.79 دۆلار بووە، بەڕێژەی 69.79% نرخەکەی بەرزبووەتەوە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو کە تێکڕای نرخەکەی 65.84 دۆلار بووە بۆ هەر بەرمیلێک لە هەمان ماوەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، “لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان”.…
زیاتر ببینە

حەلبوسی: پەیوەندییەكانی هەرێم و ناوەند بە ڕێككەوتنێكی ڕاگەیەندراو ڕێكبخرێت

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوادەكات وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریبكرێت و دەشڵێت، پێویستە پەیوەندییەكانی هەرێم و ناوەند بە ڕێككەوتنێكی ڕاگەیەندراو…
Total
0
Share