دەوڵەمەندەكانی جیهان 1.4 تریلیۆن دۆلار لە 2022دا لەدەستدەدەن

206 ملیار دۆلاریان تەنها لە ڕۆژی دووشەممەدا بووە

بەكۆی دەوڵەمەندترین 500 كەس لە جیهاندا نزیكەی 1.4 تریلیۆن دۆلاریان لەمساڵدا لەدەستداوە، لەنێویدا 206 ملیار دۆلاریان تەنها لە ڕۆژی دووشەممەدا بووە، وەك ئەوەی پێنوێنیی ئاژانسی بلۆمبێرگ بۆ ملیاردێرەكان ئاماژەی پێداوە.

ئاژانسەكە دووپاتیكردەوە، بازاڕە داراییەكانی جیهان لەژێر قورسایی بەرزبوونەوەی نرخی سوود و ترس لە هەڵاوسان لەبەردەم هەرەسهێناندایە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، تەنها لەمساڵدا پێنج لە دەوڵەمەندەكانی جیهان زیاتر لە 345 ملیار دۆلاریان لەدەستداوە.

ژمارەكان بەشێوەیەكی ڕوون پێچەوانەیە لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، كاتێك بەرزبوونەوەی بازاڕە داراییەكان بووەهۆی زیادبوونی ژمارەی دەوڵەمەندەكانی جیهان بەڕێژەی نزیكەی 8%، لەوانە 13%یان تەنها لە ئەمریكای باكوور بووە، وەك ئەوەی لە ڕاپۆرتێكی (Capgemini World Wealth) ڕۆژی سێشەممە بڵاوكراوەتەوە.

هەر بەپێی ئامارەكان ژمارەی دەوڵەمەندان لە ئاسیا و زەریای هێمن تەنها بەڕێژەی 4.2% زیادیكردووە، هەرچی ئەوروپا و ئەمریكای باشوورە پاشەكشەی كردووە دوای ئەوەی لە دەیەی ڕابردوودا باڵی بەسەر گەشەی دەوڵەمەندەكاندا كێشابوو.

تائێستا ویلایەتە یەكگرتووەكان، ژاپۆن، چین و ئەڵمانیا لەنێو ئەو وڵاتانەدان كە زۆرینەی دەوڵەمەندەكانی جیهان تیایاندا دەژین، ڕاپۆرتەكەی (Capgemini) دەڵێت، چوار وڵات شوێنی نیشتەجێبوونی نزیكەی 64%ی خاوەن سامانەكانن لەسەر ئاستی جیهان.

بابەتی پێشتر

یەكێتی و چێوەی هەماهەنگی و عەزم: قۆناغی داهاتوو گرنگە

بابەتی دواتر

لێدوانی چوامینی یاریزانی نوێی ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، بەراورد بە دوایین نرخی دوێنێ،…
Total
0
Share