“قۆناغێکی نوێ لە وێنەگرتندا”.. شاومی مۆبایلێکی نوێ دەخاتەڕوو

کۆمپانیای شاومی-ی چینی ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانیدا نوێترین مۆبایلەکانی خۆی لە مانگی تەموزدا بڵاودەکاتەوە.

شاومی جەختی لەسەر “هەماهەنگیی ستراتیجی و ماوەدرێژ” کردووەتەوە لەگەڵ کۆمپانیای “لایکا”ـی تایبەتمەند لە بواری کامێرادا.

ئەمە نوێترین هەماهەنگی دەبێت ئەو کۆمپانیایەی تەکنەلۆژیای کامێرا ئەنجامیبدات، پاش ڕێکەوتنی لەگەڵ هەریەک لە “شارپ”، “هواوی” و “پاناسۆنیک”ـدا.

گەرچی شاومی وردەکارییەکی ئەوتۆی لەبارەی مۆبایلە نوێکانیەوە نەدرکاندووە، بەڵام ئاماژەی بەوە داوە، مۆبایلە نوێیەکەی “قۆناغێکی نوێی فۆتۆگرافی بە مۆبایل” دەهێنێتە ئاراوە.

لی جۆن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، “هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای لایکادا دەستکەوتێکی بەهێز دەبێت بۆ ستراتیژی وێنەگرتن و کامێرا” لە کۆمپانیا چینییەکەدا.

بابەتی پێشتر

باوكێك لەڕێگەی فەیسبووكەوە گێچەڵی بە كوڕەكەی كردووە

بابەتی دواتر

وێنە.. بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە سلێمانی سێ كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share