زێدان بۆ پاریس.. پۆچتینۆ بۆ مانچستەر یونایتد

ئامانجی سەرەكیی ئیدارەی مانچستەر یونایتد واژووكردنی گرێبەستە لەگەڵ پۆچتینۆی ‏ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان، ئیدارەی پاریسیش دەیەوێت زێدان بكاتە ڕاهێنەر.‏

بە پێی هەواڵی میدیاكان، ئیدارەی مانچستەر یونایتد تا كۆتایی وەرز ڕاهێنەرێكی كاتی ‏دیاریی دەكات و دواتریش گرێبەست لەگەڵ پۆچتینۆی ڕاهێنەری ئێستای پاریس واژوو ‏دەكات.‏

پۆچتینۆ بژاردەی ئالێكس فێرگسۆن-ی سەرۆكی فەخریی یانەكەیە و پێیوایە كەسێكی ‏گونجاوە بۆ سەرپەرشتیكردنی یانەكە.‏

هەرچی یانەی پاریس سان جێرمانیشە، بڕیاریداوە لەكاتی ڕۆیشتنی پۆچتینۆدا، گرێبەست ‏لەگەڵ زێدانی فەرەنسی واژوو بكات.‏

زێدان لە ئێستادا لە پشوودایە و پێشتر پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی مانچستەر یونایتدی ‏ڕەتكردووەتەوە.‏

بابەتی پێشتر

مێسی: دەگەڕێمەوە بۆ بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

عێراق ساڵی 2027 كۆتایی بە سووتانی گاز دەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share