دیژا ڤو.. ئەوەی لەنێوان ئێنریکی و چاڤی ڕوویدا دووبارە دەبێتەوە

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز بە نیازە وەرزی داهاتوو بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە جێرارد پیکێ نەبەستێت، سەرەڕای دروستبوونی کێشە لەنێوان یاریزانەکە و ئیدارەی بەرشلۆنە، بەڵام هەمووان چاوەڕوانن چیرۆکی وەفا و ڕێز لەنێوان جەمسەرەکاندا دووبارە ببێتەوە.

لویس ئێنریکی و چاڤی شەش وەرز لە پێکهاتەی بەرشلۆنە هاوڕێ بوون، کاتێک ئێنریکی بووە ڕاهێنەری ئازولگرانا، چاڤی تەمەنی 34 ساڵ بوو و بە نیاز بوو لە کامپ نو بەردەوام بێت.

لەو کاتەدا ئێنریکی ڕایگرت و پێی وت، “دەبێت ئەوە قبووڵ بکەیت، کە هەمان ڕۆڵی سەرەکیت نابێت.”

لە وەڵامدا چاڤی وتبووی، “لوچۆ، تۆ باش من دەناسیت، هەرگیز نابمە کێشە بۆ پلانەکانت.”

بڕیار بوو لەو وەرزەدا ئیڤان ڕاکیتیچ جێگەی بگرێتەوە، بەڵام چاڤی باڵادەستی نیشاندا و 31 یاری ڕۆڵی سەرەکی گێڕا، جامی چامپیۆنزلیگی لە بەرلین بەرزکردەوە، هۆکارێکیش بوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان مێسی و ئێنریکی کە لە یاریگای ئانوێتا ڕوویدا.

لەم وەرزەدا هەمان دیاردە دووبارە بووەتەوە، چاڤی داوای لە جێرارد پیکێ کردووە هەمان ڕۆڵ بگێڕێت، سەرباری کێشەکانی نێوان بەرگریکارەکە و ئیدارەی بارسا، بەڵام بەرامبەر بە ڕاهێنەرەکەی بێدەنگە و وا دیارە هەمان هەڵوێستی دەبێت، تەنانەت وەرزی ڕابردوو 39 یاری کردووە، وەرزی داهاتووشی بە ئاڵنگاری وەسف کردووە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی پیسیی ئاوەوە لیژنە هاوبەشەکانی سلێمانی 9 "شەمعە"ی ئاوی داخست

بابەتی دواتر

ئێستا زانیاریی نوێ بارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش بڵاودەكاتەوە.. "پێش جەژن دەدرێت"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share