چاڤی.. (16) مانگ و سێ نازناو پەیامێکە بۆ سەرۆکایەتی بەرشلۆنە

ئەستێرەی دێرینی یانەی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز وەک ڕاهێنەری یانەی سەدی قەتەری لە ماوەی ساڵێک و چوار مانگدا سێ نازناوی گەورەی بەدەستهێناوە.

چاڤی هێرناندێز، مایسترۆی پێشووی یانەی بەرشلۆنە و یەکێک لە ناودارترینەکانی ئیسپانیا، لە 2019وە وەک یاریزانێک بازیداوە بۆ پێگەی ڕاهێنەر و ساڵێک و چوار مانگە وەک ڕاهێنەری یانە قەتەرییەکە دەستبەکاربووە، لەو ماوەیەشدا چەند نازناوێکی بەدەستهێناوە.
یەکەم نازناوی “مایسترۆ” وەک ڕاهێنەر لە هاوینی 2019 بووە کاتێک جامی سوپەری قەتەری بەرزکردووەتەوە، کە بە جامی شێخ جاسم ناودەبرێت.
لە 2020 نازناوی جامی قەتەری بەدەستهێنا و لە هاوینی 2020دا نازناوی جامی ئەستێرەکانی قەتەری خستە هەگبەی دەستکەوتەکانیەوە، کە بە جامی ئۆریدو ناودەبرێت.
ڕاهێنەری یانەی سەدی قەتەری “چاڤی” لەم بارەیەوە دەڵێت، ” من زۆر بەختەوەرم بۆ ئەو کار و ئەرکە گەورەیەی پێکهاتەکەم جێبەجێیکردووە، هەوڵدەدەین بۆ داهاتوو چەندین نازناوی دیکە بچنینەوە”.
ماڵپەڕی فوسبال ئەوروپا نوسیویەتی، هەموو ئەو دەستکەوت و نازناوانەی چاڤی لەگەڵ یانەی سەد بەدەستیدەهێنێت ئەزموونی زیادەیە بۆسەر هەگبەی وەرزشیی وەک ڕاهێنەرێک، لە هەمان کاتدا پەیامێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە کە توانیویەتی وەک ڕاهێنەرێک لە ڕووی تاکتیکی و کارگێڕییەوە تواناکانی هەڵبکۆڵێت، هەروەها ئامادەباشی نیشاندەدات بۆ گەڕانەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە و وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەری ئازولگرانا ئەگەربێتو ڕۆناڵد کومان لە کارەکانیدا سەرکەوتوو نەبێت.
بابەتی پێشتر

ڕۆمانۆلی و ئیبراهیمۆڤیچ بۆ دێربی مادۆنینا ئامادەدەبن؟

بابەتی دواتر

ئیگا شڤیاتیگ پاڵەوانی ڕۆلاند گارۆس لەبەردەم تاوەری ئیفڵ نمایشی نازناوە گەورەکە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share