لە عێراق بەكارهێنانی ژنان و منداڵان بۆ بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە زیادیكردووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، بەمدواییانە بەكارهێنانی ژنان و منداڵان لە بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە زیادیكردووە و بازرگان و قاچاخچییەكان بۆ ڕیكلامكردن و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بەكاریاندەهێنن.
لیوا خالد محەنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، ئێستا بازرگان و قاچاخچییەكانی ماددە هۆشبەرەكان شێوازی كاركردنیان گۆڕیوە و چەندین ئامراز و شێواز بۆ فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر بەكاردەهێنن، لەوانە بەكارهێنانی ژنان و منداڵان.
ئاشكرایكرد، هەوڵی جددی دەدەن بۆ ڕێگریكردن لە زیاتر تەشەنەسەندنی دیاردەكە و تا ئێستا 227 بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و هەوڵدەدەن گەورە بازرگانەكان دەستگیربكەن.
هاوكات وەلید ئیبراهیم دادوەری لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانی ماددەی هۆشبەر لە دادگای ڕسافە ڕایگەیاند، “تاوانی ماددە هۆشبەرەكان ڕەهەندی نێودەوڵەتییەكانی هەیە و لایەنی دەرەكی پشتیوانیی بازرگانییەكە دەكەن.